هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرای تورکیا ڤیدیۆیەکی خۆیان لەسەر خاکی سوریا بڵاوکردەوە + ڤیدیۆ

دووشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2021 - 18:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=4140

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: وەزارەتی بەرگری تورکیا ڤیدیۆیەک لە هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرای ئەو وڵاتە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بڵاوکردەوە.

لە ٢٠ ئەم مانگەدا، وەزارەتی بەرگری تورکیا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک لە ئامادەبوونی هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرای ئەو وڵاتە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەواڵی دایەوە. لەم ڤیدیۆیەدا، شەش زرێپۆشی MRAP لە جۆری ACV-15، دە تانکی M60A3 TTS و ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی دەبینرێن.
وەزارەتی بەرگری تورکیا شوێنی ئەو هێزانەی بە ووردی ڕانەگەیاندووە، بەڵام پێدەچێت بەرپرسیارێتی ئەو یەکەیە، پشتیوانی ڕاستەوخۆی تۆپخانەیی و ئاگرە قورسەکان لە هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئەنقەرە لە باکوری سوریا بێت.

بەپێی زانیارییەکان سوپای تورکیا لە ئامادەکاریدایە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێ لە دژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە باکور و باکوری رۆژهەڵاتی سوریا. بەو پێیە پێدەچێت هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرای تورکیا بەشداری لە ئۆپەراسیۆنە نوێیەکەی ئەو وڵاتە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بکات.

هەر لەمبارەیەوە ڕۆژنامەیەکی تورکی ڕایگەیاندبوو کە بڕیارە هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا بە پشتیوانی سوپای تورکیا و هێزەکانی کۆماندۆی ئەو وڵاتە ئۆپەراسیۆنێک لە دوو میحوەری سەرەکی باکوری سوریا ئەنجام بدات کە ٣٥ هەزار کەس بەشداری تێدا دەکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *