کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا: پاش کۆتایی ئەمساڵ، شەڕی دژ بە ئەمریکییەکان بە ئاشکرا و بەربڵاو دەبێت
کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا جەختیکردووەتەوە کە لە پاش کۆتایی موڵەتی مانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکا لە کۆتایی ئەمساڵ، شەڕی دژ بە هێزەکانی ئەو وڵاتە بە ئاشکرا و توندترین شێواز دەبێت.
کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا وەک یەکێک لە گرووپەکانی خۆڕاگری عێراق جەختیکردەوە کە ئەمریکا تا کۆتایی ئەمساڵ موڵەتی مانەوەی هێزەکانی لە عێراقدا هەیە و لە پاش ئەوەش، شەڕی دژ بەو هێزانە بە شێوازی ئاشکرا و بەربڵاو دەبێت.
کازم فەرتوسی وتەبێژی کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا وتی: حکومەت لە ڕێگای ئەو خشتە کاتییەی کە لە سەردانەکەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا دیاری کرا باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە دەکات، تەنانەت ئەگەر لە لایەن بەرپرسانی ئەمریکاوە پشتڕاست یان ڕەتبکرێتەوە.
ناوبراو وتی: ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، دوا وادەی مانەوەی هێزەکانی ئەمریکایە لە عێراق. بوونی ئێمە تەنیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەیە، هەر بۆیە شەڕی دژ بەو هێزانە بە ئاشکرا و بە توندترین شێواز دەبێت.
وتەبێژی کەتیبەکانی سەید ئەلشوهەدا وتی: حکومەت لە هەر شێوازێک بۆ ڕەزامەندکردنی خەڵک و لایەنەکان کەڵکی وەرگرت بەڵام ئێمە لە بنەڕەتدا بڕوامان بە نمایشی ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا نەبوو و بۆ ئەوەی کە بە هاندەری شەڕ تۆمەتبار نەکرێین، ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتەمان بە جیدی بینی.
فەرتوسی وتی: ئێمە لە هەمان کات و پێش سەردانەکەی کازمی بۆ ئەمریکا دەمانزانی کە ئەمانە تەنیا فریودانە و هیچ ویستێک بۆ کشانەوە نییە، ئەوەش لای ژنڕاڵەکانی ئەمریکا پشتڕاست کراوەتەوە.
جام کوردی
لێدوانەکان