دیوە شاراوەکەی شەڕی ئەرمینیا و ئازەربایجان

دووشەممە 22 تشرینی دووه‌م 2021 - 10:44
https://kurdish.iswnews.com/?p=4126

بابەتی قوربانییەکان لە ململانێی سێ ڕۆژەی سەربازی نێوان هێزە چەکدارەکانی ئازەربایجانی و ئەرمەنی لە ١٤ی تشرینی دووەم تا ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ و ئامارە جیاوازەکانی بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە بەردەوام ئەو پرسیارە دروست دەکات کە لە پێکدادانەکان و پێشڕەوی ئازەربایجان لە سنوورە کێشە لەسەرەکان، ژمارەی کوژراوان لەڕاستیدا چەندە.

میدیاکانی ئەرمەنی یەکەم جار بە وتەی بەرپرسانی سەربازی لە کوژرانی ١٥ کەس و بەدیل گیرانی ١٢ کەسی دیکە لە هێزە ئەرمەنییەکان هەواڵیان دا بوویەوە، بەڵام ئامارە فەرمییەکان باس لە کوژرانی تەنیا یەک کەس دەکەن. لەم بارەیەوە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا وەزیری بەرگری ئەو وڵاتەی لە کارەکەی دوور خرایەوە. لەلایەکی دیکەوە، سایمۆن پێگۆف ڕۆژنامەنووسی وارگونزو لە بێسەروشوێن بوونی ٢٦ سەربازی ئەرمەنی هەواڵی دا بوویەوە، کە تا ئێستا بە فەرمی پشتڕاست نەکراونەتەوە.

وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان هەروەها لەسەرەتا ژمارەی زیانە گیانیەکانی هێزەکانی ئەو وڵاتەی دوو بریندار و پاشان ٧ کوژراو و ١٦ بریندار ڕاگەیاند. جیحون بایرامۆف وەزیری دەرەوەی ئازەربایجانیش ڕایگەیاندووە، کە ئەرمینیا وەڵامێکی توند و ددانشکێن وەردەگرێت. ئەم لێدوانە لەبەرامبەر دەستبەسەراگرتنی دوو بەرزایی ستراتیجی لە باکووری پارێزگای سیۆنیکی ئەرمینیا جێی سەرسوڕمانە.

زابیل محەمەد ئۆف، چالاکوانی بواری ڕاگەیاندنی ئازەربایجان و دانیشتووی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرامدا ڕایگەیاند کە زیانە گیانیەکانی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان سوپای ئەم وڵاتە و هێزە چەکدارەکانی ئەرمەنی زیاتر لەو ژمارەیە بووە کە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری ئازەربایجان رایانگەیاندووە. ناوبراو ڕایگەیاندووە ٧ کوژراو لە ریزەکانی هێزەکانی ئازەربایجان دوورە لە راستییەوە و ژمارەیان نزیکەی ٣٠ کەس دەبێت.

وادیارە هەردوو وڵاتی باشووری قەوقاز دەیانەوێت بە نکۆڵیکردن لە زیانە سەربازییەکانیان ڕای گشتی کۆنترۆل بکەن. بێگومان ئەمە یەکێکە لە ستراتیژەکانی کاتی جەنگ بۆ تێک نەچوونی ورەی خەڵک لە ماوەیەکی کورتدا. بەڵام قەیرانی سیاسی ناوخۆی ئازەربایجان و ئەرمینیا هانی بەرپرسانی حکومەت دەدات کە ئەو شێوازە بەکاربێنن.

لە باکو، ئیلهام عەلیێف بەردەوام لەلایەن نەیارانی بەوە تۆمەتبار دەکرێت کە بۆ دیارکردنی سنوورەکانی ئەو وڵاتە لەبەرامبەر ئەرمینیا هەوڵی خۆی نەداوە. نیکۆل پەشینیان هەروەها لە ئیرەوان لەژێر فشاری ئۆپۆزسیۆن و گردبونەوەکان لە دژی حکومت دایە. ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕای گشتی لەهەردوو وڵاتدا بە گومان دەڕواننە ئاماری زیانە گیانیەکانی هێزە سەربازییەکان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *