ئەمریکا ٤٠ تیرۆریستی داعشی بۆ بنکەیەکی سەربازی خۆی لە سوریا گواستووەتەوە

چوارشەممە 31 ئازار 2021 - 21:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=411

ئاژانسی فەرمی سوریا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا ٤٠ ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعشی لە کەمپی هۆلەوە (الهول) بردووەتە یەکێک لە بنکە نایاساییەکانی خۆی لە شاری شەدادی نزیک پارێزگای حەسەکە.

ئاژانسی فەرمی سوریا ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا ٤٠ ئەندامی گرووپی تیرۆریستی داعشی لە کەمپی هۆلەوە (الهول) بردووەتە یەکێک لە بنکە نایاساییەکانی خۆی لە شاری شەدادی نزیک پارێزگای حەسەکە.

سانا لە سەر زاری سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایگەیاندووە کە سێ هەلیکۆپتەری هێزەکانی ئەمریکا شەوی ڕابردوو لە بنکەی سەربازی ئەو وڵاتە لە شاری شەدادی ٤٠ تیرۆریستی داعشیان گواستووەتەوە، ئەو تیرۆریستانەش لە کەمپی هۆلی ژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیمۆکراتدا بوون.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە لە نێو ئەو تیرۆریستانەدا دوو تیرۆریستی عێراقی بوون و یەکێک لەوان بە ناوی زیاد ئیدریس ناسراو بە ئەبو سەیف عێراقی، لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٠ و بەرپرسی باڵای داعش لە موسڵ بووە، ئەوی دیکەش بە ناوی نەجدەت مەسعود ڕەزا، لە دایکبووی ١٩٧٩ و ناسراو بە ئەبوبەکر فۆراتییە کە بەرپرسی هێرشەکانی سەر دەیرەزۆر بووە.

شایانی باسە لە چەند ڕۆژی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی یەپەگە(ئاسایش) بە هاوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) ئۆپەراسیۆنێکی فراوانیان لە کەمپی هۆل (الهول) دەست پێ کرد بوون.
نزیکەی ٦ هەزار کەس لە هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی سوریای دیموکرات بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە جموجۆڵەکانی داعش و بەرقەرارکردنی ئاسایش، ئەم ئۆپەراسیۆنەیان ئەنجام داوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *