دزەکردنی زانیاریە نهێنیەکانی سوپای ئیسرائیل! + فایل
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: پڕۆفایلی دەیان ئەندامی یەکەی نهێنی ٨٢٠٠ی سوپای ئیسرائیل لەگەڵ وێنەی سێ ڕەهەندی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین لەلایەن گروپی هاکەری “گۆچانی موسا” ئاشکرا کران.
لەنوێترین درکاندنی زانیارییەکان، گروپی هاکەری “گۆچانی مووسا” وردەکاریی ١٦ ئەندامی یەکەی نهێنی ٨٢٠٠ی سوپای ئیسرائیل لەگەڵ بەشێک لە زانیارییەکانی پڕۆژەیەکی گرنگ و هەروەها چەند خولەکێک لە نەخشەی سێ ڕەهەندی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بە وردی ٥ سانتیمەتر بڵاوکردەوە.
ئەم گروپە لە هێرشێکی سایبری بۆ سەر ژێرخانە هەستیارەکانی رژێمی ئیسرائیل، چەندین زانیاری هەستیار و داتابەیسێکی گرنگیان لەسەر چەندین سێرڤەر بەدەست هێناوە کە بەبەردەوامی بڵاوی دەکەنەوە؛ هەر بۆیە زایۆنیستەکان بە داخستنی چەناڵ و ماڵپەڕەکانی گروپی “گۆچانی موسا” زۆر هەوڵ دەدەن ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ئەم زانیاریانە بکەن.
گروپی هاکەری “گۆچانی موسا” ڕایگەیاند کە توانیوە نەخشەی سێ ڕەهەندی تەواوی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بە قەبارەی ٢٢ ترابیت بە وردی ٥ سانتیمەتر بەدەست بێنێت. گرنگی ئەم بابەتەش ئەوەیە کە کۆمپانیاکانی سەتەلایت بۆ پاراستنی ئاسایشی قەوارەی ئیسرائیل هەمیشە ڕەتی دەکەنەوە وێنەی ئاسمانی بەڕۆژ و کوالێتی بەرز لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین بڵاو بکەنەوە. بۆیە بەدەستهێنانی نەخشەی تەواو و سێ ڕەهەندی هەموو ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین زۆر گرنگ و گورزێکی ئەمنی ترسناکە بۆ ڕژێمی ئیسرائیل و چەندین دەرئەنجامی خراپی بۆ ئیسرائیل هەیە. ڤیدیۆی خوارەوەش بەشێکی بچووکە لەم نەخشە سێ ڕەهەندیە. هەروەها ئەم گروپە لە بەشێکی دیکەدا زانیارییەکانی پڕۆژە گرنگەکەی سوپای ئیسرائیل بە ناوی ئوفک بڵاو کردوەتەوە.
هەندێک زانیاری دەربارەی یەکەی ٨٢٠٠
بەشێک لە ئەرکەکانی یەکەی ٨٢٠٠ بریتین لە هێرش و بەرگری سایبری، کردنەوەی کۆد و ووشە نهێنییەکان، دروستکردنی ڤایرۆس لە هەموو جۆرەکانیەوە، چالاکی لە بواری سیخۆری و کۆکردنەوەی زانیاری و هتد.
زۆربەی هێزەکانی یەکەی ٨٢٠٠ پسپۆڕی ئای تین و ژمارەیەک لەهێزەکانی ئەم یەکەیە لەژێر ناونیشانی کۆمپانیاکانی زانیاریدا ئەرکەکانیان ئەنجام دەدەن. بەکارهێنانی کەسانی جیاواز لە هەموو تەمەنەکانەوە لە سوپای سایبری دا بووەتە هۆی ئەوەی کە یەکەی ٨٢٠٠ دوای هێزە ئاسمانییەکانی سوپای ئیسرائیل، وەک گەورەترین یەکەی سوپای ئەو رژێمە هەژمار بکرێت!
ئەم هێزانە لە سوشیال میدیا لە پێناو بڵاوکردنەوەی فەرهەنگ و بیری زایۆنیزم، کاریگەری لە نێوان گەلان و کۆکردنەوەی زانیاری، گاڵتەپێکردن بە بەهاکان و گۆڕینی بیروباوەڕی خەڵک و بڵاوکردنەوەی دەنگۆیەکان و دروستکردنی ململانێی نەتەوەیی و ئایینی و سیاسی و هتد چالاکن. بڵاوکردنەوەی زانیاری لەم یەکە نهێنییە، گورزێکی گرنگی هەواڵگری و ئەمنییە بۆ سەر ڕژێمی ئیسرائیل.
لێدوانەکان