ئۆپەراسیۆنی ئیستشهادی لە قودس؛ کوژرانی سەربازێکی ئیسرائیلی + وێنە و ڤیدیۆ

یەکشەممە 21 تشرینی دووه‌م 2021 - 16:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=4098

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئۆپەراسیۆنێکی ئیستشهادیی دوو گەنجی فەڵەستینی لە گەڕەکی کۆنی قودسی داگیرکراو، سەربازێکی زایۆنیستی کوژرا و سێ دیکەش برینداربوون.

کاتژمێر ٩ بەیانی ئەمڕۆ، لە ئەنجامی هێرشی دوو گەنجی فەڵەستینی بۆ سەر ژمارەیەک لە سەربازانی ئیسرائیلی لە باب ئەلسلسلە (یەکێک لە دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا) ودروست بوونی شەڕ و پێکدادان، سەربازێکی ئیسرائیلی کوژرا و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

بە پێی زانیارییەکان یەکێک لە هێرشبەرە فەڵەستینییەکان لەلایەن پۆلیسی ڕژێمی ئیسرائیلەوە شەهید کراوە و ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای هێرشبەری دووەم لەلایەن ئەو رژێمەوە دەستیپێکردووە.

حازم قاسم، وتەبێژی حەماس لەمبارەیەوە رایگەیاند: ئەم شارە پیرۆزە تا دەرکردنی داگیرکەران بەردەوام دەبێت لە بەرخۆدان و لەبەرامبەر ئەم داگیرکاریە ناشرینە خۆبەدەستەوە نادات. گەنجانی شۆڕشگێڕ تا ئازادی خاک و پیرۆزییەکانی خۆیان درێژە بە خەباتی ڕەوای خۆیان دەدەن.

شایانی باسە، کە بەیانی ئەمڕۆ پێش ئەم ئۆپەراسیۆنەکە، دانیشتووانی زایۆنی بە پشتیوانی هێزە سەربازییەکانی ئیسرائیلی هێرشیان کرد بوو سەر مزگەوتی ئەقسا و فەلەستینیەکانی ئامادەبوو لەو مزگەوتەکەدا.

گواستنەوەی سەربازێکی برینداری رژێمی ئیسرائیل
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *