کشانەوەی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند کە بەشداری لەحکومەتی داهاتووی عێراق ناکات ئەگەر کورسیە دزراوەکان نەگەڕێنرێتەوە.
ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق بە سەرۆکایەتی سەید عەمار حەکیم لەلێدوانێکیدا ڕایگەیاند ئەگەر کورسیە دزراوەکان لەهەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراقدا نەگەڕێنرێتەوە، لەژێر هیچ بارودۆخێکدا لەحکومەتی داهاتووی عێراق بەشداری ناکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نەتەوەییمان ئەوەیە کە بە دڵسۆزی و یەکڕیزییەوە هەوڵ بدەین بۆ پێکهێنانی هاوکێشەیەکی سەرکەوتوو و ڕێگەنەدان بە گەندەڵی کەسانی تر.
پێکهێنانی هاوکێشەیەکی بەهێز واتە پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز کەتوانای کارکردن و بەردەوامبوونی لەچالاکییەکانیدا هەبێت و سەرۆک وەزیرانەکەی پەسەند و بەرپرسیار بێت.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەندامانی ژووری هەماهەنگی لایەنە شیعەکان زۆرترین کورسیان هەیە و دەتوانن گەورەترین فراکسیۆن پێکبهێنن. ئێمەش لەنێویشیانداین وەک ئەندامی ژووری هەماهەنگی بۆ هێورکردنەوەی ئارامی و کەمکردنەوەی گرژییە سیاسییەکان.
دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق لەلایەن کۆمیسیاری باڵای هەڵبژاردنەکانەوە، ژمارەیەک لە چینە جیاوازەکانی خەڵکی عێراق وەک ناڕەزایەتی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و ساختەکاری لەو هەڵبژاردنەدا لە هەندێک پارێزگا بە تایبەتی بەغداد گردبونەوەیان ئەنجام داوە و چەندین ڕێگایەکیان داخست.
بەرخۆدانی عێراق لەم بارەیەوە و لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان، رایگەیاند بوو: چ لە ڕابردوو و چ لە داهاتوودا وەک بەربەستێکی سەرەکی بەرامبەر هەموو ئەو پیلانانەی کە ڕۆڵە قارەمانەکانی گەلەکەمانیان کردۆتە ئامانج، دەوەستینەوە.
لێدوانەکان