کاردانەوەی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بە هەنگاوکەی سەدر بۆ هەڵوەشاندنەوەی لیوای ئەلیوم ئەلمەوعود

شەممە 20 تشرینی دووه‌م 2021 - 23:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=4092

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەبوعەلی عەسکەری بەرپرسی ئەمنی کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراق بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لە هەڵوەشاندنەوەی “سەرایا ئەلدیفاع ئەلشەعبی” و ڕاگرتنی تەواوی چالاکییەکانی ئەم رێکخراوە و داخستنی بارەگاکانی هەواڵی دایەوە.

لە بەشێکی پەیامە تویتەکەی ئەبوعەلی هاتووە: هەنگاوی دووەم ئەوەیە کە “سەرایا ئەلدیفاع ئەلشەعبی” لەگەڵ ئەندام و کەلوپەلەکانیان تێکەڵ بە فەرماندەیی حەشدی شەعبی بکرێت تا ئەم ڕێکخراوەکە بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵ بکات و مافەکانیان دەستەبەر بکات.

ئەبوعەلی هەروەها لە بەشێکی دیکەی تویتەکەی ئاماژە بە رەوتی سەدر ووتوویەتی: هیوادارم کە برایانمان (ڕەوتی سەدر) ئەو سێ لیوایە بخاتە ژێر فەرماندەیی حەشدی شەعبیەوە و لەگەڵ فەرماندەکانی پێشمەرگە بگەنە رێککەوتن بۆ هەڵوەشاندنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و تێکەڵ بوونیان بە دەزگا ئەمنییەکانەوە بۆ چوونە ناو قوناغێکی نوێی بەرقەرارکردنی ئەمنیەت و ئاسایش لە تەواوی عێراقی ئازیزمان.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *