ئۆپەراسیۆنی ئەنساروڵڵا لە باکوری ئیدارەی ئەلجوبە + وێنە و ڤیدیۆ
شەممە 20 تشرینی دووهم 2021 - 14:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=4060
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: یەکەی ڕاگەیاندنی ئەنساروڵڵا بەشێک لە بەڵگەنامەکانی شەڕەکەی ئەم دواییەی باکوری ئیدارەی ئەلجوبەی پارێزگای مأرب بڵاوکردەوە.
لەم ڤیدیۆیەدا دیمەنەکانی شەڕەکەی ڕێگای ئەلجەدیدە بۆ جەبەل موراد و کۆنترۆل کردنی شارۆچکەی ئەلجەدیدە، ناوچەی ئەلعەمود، بنکەی ئوم ئەلریش و.. لە باکوری ئیدارەی ئەلجوبەی تێدایە.
بە درێژایی ئەم بەشەی ئۆپەراسیۆنی “ربیع النصر”دا، ئەنساروڵڵا توانی شارۆچکەی ئەلجەدیدە ناوەندی ئیدارەی ئەلجوبە و ناوچەکانی باکوری ئیدارەکە بۆ بەرزاییەکانی ئەلبلق لە دەروازەی باشوری شاری مأرب بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە. سەرکەوتنی ئەنساروڵڵا لەم گۆڕەپانەدا هەروەها بووە هۆی ئاشتەوایی نێوان هۆزەکانی جەبەل موراد و ئەنساروڵڵا کە کۆنترۆلکردنی ڕووبەرێک بە دووری ١١٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەی بەدوای خۆیدا هێنا.
لێدوانەکان