ئەنساروڵڵا، دوای کشانەوەی هاوپەیمانی سعودیە لە ستالینگرادی یەمەن + وێنەکان
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەنساروڵڵا بە هاوکاری یەکینە جەماوەرییەکان و دوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلحودەیدە دەستیان بە خاوێنکردنەوە و چاککردنەوەی وێرانکارییانەی ئەو ناوچەیە بەهۆی شەڕەوە کردووە.
وێنانەکانی تایبەت بە ناوچەی “کیلۆمەتری١٦” و “قوس النصر” لە ڕۆژهەڵاتی شاری ئەلحودەیدە کە دەست بە چاککردنەوەیان کراوە.
شەڕ و پێکدادان لە کەناراوەکانی رۆژئاوای یەمەن لە سەرەتای مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧دا بە داگیرکردنی شارۆچکەی ئەلخوخە لەلایەن هاوپەیمانی سعودییەوە گەیشتە ناو پارێزگای ئەلحودەیدە. دوای ساڵێک شەڕەکە گەیشتە ڕۆژهەڵات و باکوری ئەلحودەیدە و دواجار بە ڕێککەوتنی ستۆکهۆڵم لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨دا پێکدادانە زەمینییەکان لەو ناوچانە ڕاگیران.
سەرەڕای رێککەوتن لەنێوان ئەنساروڵڵا و حکومەتی دەست لەکارکێشاوەی مەنسوور هادی، هاوپەیمانی سعودیە بەردەوام بوو لە پێشێلکردنی ئاگربەست و بۆردومان کردن و گەمارۆدانی شارەکانی ژێر کۆنترۆڵی ئەنساروڵڵا لەوانە “الدریهمی”، کە لە ١٢-١١-٢٠٢١ بە پاشەکشەی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە پارێزگای ئەلحودەیدە کۆتایی هات.
بەرخۆدانە کەم وێنەکەی ئەنساروڵڵا لە ئەلحودەیدە لەبەرامبەر هاوپەیمانی سعودیە لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا بووە هۆی ناوبانگی زیاتری ئەلحودەیدە، بە شێویەک کە لەم ڕۆژانەدا ئەلحودەیدە بە ستالینگراد لە یەمەن ناوبانگی دەرکردووە.
کشانەوەی بەرفراوانی هاوپەیمانی سعودیە لە شاری ئەلحودەیدە و کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن + نەخشە
لێدوانەکان