بە ڕۆکێت هێرش کرایە سەر شاری عەفرین + وێنەکان

شەممە 20 تشرینی دووه‌م 2021 - 12:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=4043

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ئەنجامی هێرشێکی رۆکێتی بۆ سەر شاری عەفرین لە باکوری حەلەب، سێ کەس کوژران و ١٦ کەسی سڤیلیش برینداربوون.

درەنگانی شەوی رابردوو شەقامی ئەلفیلات لە ناوەندی شاری عەفرین بە هەشت ڕۆکێتەوە کرایە ئامانج کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کەسی سڤیل کە یەکێکیان ئافرەت بوو. هەروەها لەم هێرشەدا ١٦ کەسی سڤیل کە لەنێویاندا چەند منداڵێکی تێدایە، برینداربوون.

ئەم هێرشە کە هاوکات بوو لەگەڵ فڕینی درۆنەکانی پشکنینی ڕوسیا، زیان بە ژمارەیەک باڵەخانە، دوکان و چەندین ئۆتۆمبێلێکی گەیاندووە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات تائێستا لەبارەی ئەم هێرشە هیچ لێدوانێکیان نەداوە، بەڵام سەرچاوەکانی نزیک لە چەکدارانی سەر بە تورکیا، هێزەکانی سوریای دیموکرات ـیان بە ئەنجامدانی ئەم هێرشە تۆمەتبار کردووە و وەک وەڵامدانەوەیەک پێگەکانی ئەو هێزانەیان لە دیرجەمال بە تۆپ کردووەتەوە ئامانج.

شیانی باسە شاری عەفرین له ئازاری ٢٠١٨ەوە لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی سەر بە تورکیادایە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *