ئاشکرابوونی زانیارییەکانی گەورەترین کۆمپانیای بیمەی ئیسرائیل!
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گروپی هاکەری “سێبەری ڕەش” بەشی دووەمی زانیارییەکانی گەورەترین کۆمپانیای بیمەی ڕژێمی زایۆنی بڵاوکردەوە.
لە کانوونی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٠، چەند هاکەرێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر گەورەترین کۆمپانیای بیمەی ئیسرائیل، بە ناوی “شێربیت”. لەو هێرشەدا هاککەرەکان توانیان داتا و زانیاری زۆر گرنگ، لەوانە ناسنامە، ناونیشانەکان، جۆرەکانی ئۆتۆمبێل و وردەکارییەکانی دیکەی کەسە بیمە کراوەکان بەدەست بێنن. گروپێک بە ناوی سێبەری ڕەش (Black Shadow) بەرپرسیارێتی هێرشە سایبریەکەی گرتە ئەستۆ و زانیارییەکانی چەند کەسایەتیەکی دیار، لەوانە دادوەرێکی دادگای تەلئەبیب ـیان بڵاو کردەوە و بەشێکی دیکەی ئەو زانیارییانەیان بۆ میدیا نێودەوڵەتییەکان ناردەوە.
زایۆنیستەکان بەبێ گوێدانە داواکاری هاکەرەکان، بۆ پێدانی بڕی یەک ملیۆن دۆلار بە شێوەی بیت کۆین، زۆر هەوڵیان دا ماڵپەڕەکانی سەر بەو گروپە ڕابگرن و بە دروستکردنی کێشە بۆ ئەو ماڵپەڕانە ڕێگە لە بڵاوبوونەوەی زانیاری زیاتر بگرن، بەڵام چەندین زانیاری گرنگ وەک ناسنامەکان، بەڵگەنامە دارایی، پزیشکی، هاوسەرگیری و زانیارییەکانی کەسە بیمە کراوەکانی ئەو کۆمپانیایە کە زۆربەیان لە کەرتی حکومی دا بوون، لەلایەن هاکەرەکانەوە لە ئینتەرنێت فرۆشرانەوە.
لە ئێستادا، گروپی “سێبەری ڕەش” بەشی دووەمی زانیارییەکانی ئەو کۆمپانیای بڵاو کردوەتەوە کە نزیکەی ٥ گیگابایت و ٦٠٠ مێگابایت دەبێت و ١٥ هەزار بەڵگەنامەی جۆراوجۆری کەسە بیمە کراوەکانی ئەو کۆمپانیای تێدایە.
لێدوانەکان