هێرشی بەرفراوانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە مأرب و کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن

هه‌ینی 19 تشرینی دووه‌م 2021 - 23:06
https://kurdish.iswnews.com/?p=4018

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵەکانی جیهانی: ئەنساروڵڵا بە چەندین مووشەک و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە و هێزەکانی تارق ساڵح لە مأرب و کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن.

هێرشە مووشەکی و درۆنییەکەی ئەنساروڵڵا گردبوونەوەی هێزەکانی تارق ساڵح لە شاری حیس لە باشوری پارێزگای ئەلحودەیدە، ناوچەی ئەلکەدحە و حنایا لە ڕۆژئاوای پارێزگای تەعەز و پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە شاری مأرب ـیان کردوەتە ئامانج.
بەرەبەیانی ئەمڕۆش هەروەها پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە جیزان لەلایەن ئەنساروڵڵاوە کرابوویە ئامانجی هێرشێکی مووشەکی، ئەمە لەکاتێکدایە کە هاوپەیمانی سعودیە بانگەشەی تێکشکاندنی ئەم مووشەکەی لە ئاسمانی باشوری عەرەبستان کرد بوو.

هێرشەکانی ئەنساروڵڵا لە کاتێکدایە کە هێزەکانی تارق ساڵح لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوا و ڕۆژئاوای پارێزگای تەعەز ئۆپەراسیۆنێکیان لە دژی ئەنساروڵڵا دەستپێکردووە و فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیەش لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٣ جار ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵاـیان لەو ناوچانە بۆردومان کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *