ساندرز: ٢٢ ملیۆن ئەمریکی خواردنی پێویستیان نییە

سێشەممە 30 ئازار 2021 - 10:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=396

سیناتۆری ناسراوی ئەمریکی بە ئاماژە بە دۆخی ئابوری وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە کە لە ئەمریکادا ٢٢ ملیۆن کەس خواردنی پێویستیان نییە.

سیناتۆری ناسراوی ئەمریکی بە ئاماژە بە دۆخی ئابوری وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە کە لە ئەمریکادا ٢٢ ملیۆن کەس خواردنی پێویستیان نییە.

بێرنی ساندرز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕەخنەی لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری و بێکاری لە ئەمریکا گرت.

ناوبراو وتی: لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، دەیان ملیۆن ئەمریکی بێکار بوون. ٢٢ ملیۆن ئەمریکی دەڵێن کە خواردنی پێویستیان نییە بەڵام ئەمڕۆ لە ئەمریکا ژمارەیەک لە دەوڵەمەندەکان یەک ترلیۆن و ٣٠٠ ملیار دۆلاریان دەست کەوتووە، ئەمەش زیاتر لە ئابورییەکی ساختە دەچێت.

ساندرز پێشتریش ڕایگەیاندبوو کە ژمارەیەک لە دەوڵەمەندەکانی ئەمریکا ڕۆژانە سەروەت و سامانیان زیاتر دەبێت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە کرێکاران زیاترین هەوڵیان داوە و هەر بۆیە پێویست بە ئابورییەک دەکات کە بۆ هەمووان بێت نەک بۆ ژمارەیەکی کەم لە خەڵکی دەستڕۆیشتوو.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *