پێشهاتەکانی فەڵەستین، ٥ی ئەیلولی ٢٠٢١
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بەهۆی بەردەوامی گەمارۆکانی غەزە و نەکردنەوەی دەروازە سنوورییەکان، گەنجانی فەڵەستین دەستیان کرد بە ناردنی باڵۆنە ئاگرینەکان بەرەو ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین.
-ڕۆژی هەینی (٣ی ئەیلول)، چەندین فەڵەستینی بەهۆی گوللە پلاستیکی و گازە فرمێسکڕێژەکانی هێزە ئیسرائیلیەکان لە شارۆچکەی بیتا برینداربوون.
-سێ فەلەستینی لەلایەن سوپای میسرەوە کوژران.
سەرچاوە فەڵەستینیەکان رایانگەیاند کە ڕۆژی پێنج شەممە (٢ی ئەیلول)، سێ فەلەستینی بە هۆی گازە ژەهراوییەکانی سوپای میسرەوە، لە تونێلێکی قاچاخ لە سنوری ئەو وڵاتە کوژراون. بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لەلایەن میسرەوە بڵاوکراونەتەوە، لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە ٣ هەزار تونێل لە سنوری کەرتی غەزە لەلایەن میسرەوە رووخێنراون.
-بەهۆی بەردەوامی گەمارۆکانی غەزە و نەکردنەوەی دەروازە سنوورییەکان، گەنجانی فەلەستین دەستیان کرد بە ناردنی باڵۆنە ئاگرینەکان بۆ ناوچە داگیرکراوەکان.
-ڕادیۆی کەن-ی ڕژێمی زایۆنی ڕایگەیاند، کە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل ئامادەکاری بۆ شەڕێک دژ بە کەرتی غەزە لە ماوەی جەژنی جولەکەکان لە مانگی داهاتوودا دەکات.
-“ئیتان نائیە” وەک یەکەم باڵیۆزی ڕژێمی ئیسرائیل بۆ بەحرەین دەستنیشانکرا. پێشتر ناوبراو بۆ ماوەی هەشت مانگ سەرۆکی شاندی دیپلۆماسی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئیمارات بوو.
-میدیاکانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە (٥ی ئەیلول) لە تەقینەوەیەک لە هۆتێل “سزار”ی شاری بەندەری ئیلات هەواڵیان دایەوە. وردەکاری زیاتر لە ڕووداوەکە بڵاونەکراوەتەوە.
-بە پێی زانیارییەکان، ئیسحاق هێرزۆگ سەرۆکی ئیسرائیل هەفتەی ڕابردوو بە نهێنی لەگەڵ شا عەبدوڵای دووەم، پاشای ئوردن لە پایتەختی ئەو وڵاتە کۆبووەوە.
-سەرۆکی نوێی شاباک دەستنیشانکرا.
سەرۆکی نوێی دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل کە بە “ر” ناسێنراوەتەوە، جێگەی “نداف ئارگمان”ی گرتەوە.
لێدوانەکان