دوایین هەواڵەکان لە میحوەری پەنجشیری ئەفغانستان، ٤ی ئەیلولی ٢٠٢١

شەممە 4 ئه‌یلول 2021 - 16:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=3809

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ئەحمەد مەسعود هێرشەکانیان بۆ کۆنترۆل کردنەوەی ئەو ناوچانەی کە لە پارێزگای پەنجشیر لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیباندان، دەستپێکردووە.

هێزەکانی ئەحمەد مەسعود هێرشەکانیان بۆ کۆنترۆل کردنەوەی ناوچەکانی خاواک و شارۆچکەی پەریان دەستپێکردووە.
ئەحمەد مەسعود بە هێرشەکانی پارتیزانی هەوڵی دەدات پاشەکشە بە چەکدارانی تاڵیبان لە پەنجشیر بکات.

شارۆچکەی شتل لە پارێزگای پەنجشیر لەلایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە دەستی بەسەردا گیرا.
شەڕ و پێکدادان لە دەوروبەری ئەم شارۆچکەیە و شارۆچکەی عینایە بەردەوامە و هێزەکانی ئەحمەد مەسعودیش تا ئێستا لە کۆنترۆل کردنەوەی ئەم ناوچەیە سەرکەوتوو نەبوون.

تاڵیبان کەرەستەی سەربازی و هێزێکی زۆری لە قۆندوز و شارەکانی ترەوە بۆ پەنجشیر گواستۆتەوە و وەک دەبینرێت باڵادەستی سەربازیی تاڵیبان فاکتەری سەرەکی پێشڕەوییەکانیان لە پەنجشیرە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *