سەید عەلی شا گیلانی کۆچی دوایی کرد
پێنجشەممە 2 ئهیلول 2021 - 11:58
https://kurdish.iswnews.com/?p=3758
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: “سەید عەلی شا گیلانی” سەرکردەی سەربەخۆییخوازانی کەشمیر و سەرۆکی پێشووی کۆنگرەی حوریەت کۆچی دوایی کرد.
گیلانی سەرکردەیەکی گروپی “جەماعەتی ئیسلامی” کەشمیر بوو، کە لە ساڵی ١٩٩٣ەوە بە سەرۆکی “کۆنگرەی حوریەتی حیزبەکانی کەشمیر” کە گەورەترین ڕێکخراوی سیاسی کەشمیرە، هەڵبژێردرا و لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە بە شێوەی هەمیشەیی ئەم بەرپرسیارێتیەی لە ئەستۆ دا بوو.
گیلانی لە ٢ی تەمووزی ٢٠٢٠ بەهۆی نەخۆشی و تەمەنییەوە لە هەموو بەرپرسیارێتییەکانی دەستی لەکار کێشایەوە و شەوی ڕابردوو و دوای چەندین مانگ نەخۆشی لە شاری سەرینگەر-ی ناوەندی کەشمیر کۆچی دوایی کرد.
لێدوانەکان