دوایین پێشهاتەکانی درعای سوریا؛ ٣١ی ئابی ٢٠٢١

سێشەممە 31 ئاب 2021 - 12:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=3715

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان چەکداران و سوپای سوریا لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای درعا دوای جێبەجێکردنی بەشێکی ڕێکەوتنەکە، جارێکی دیکە سەریهەڵداوەتەوە.

لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا زنجیرەیەک کۆبوونەوە لە نێوان هێزە چەکدارەکانی پارێزگای درعا و سوپای سوریا بە نێوەندگیری ڕووسییەکان ئەنجامدرا و بڕیار درا ئاگربەست لە ناوچەکانی ئەو پارێزگایە جێبەجێ بکرێت و بە ئامادەبوونی سەربازانی ڕوسیا لە گەڕەکی درعا ئەلبەلەد، ژمارەیەک لە چەکداران بۆ باکوری سوریا بگوازرێنەوە. لەگەڵ هاتنی هێزەکانی ڕوسیا بۆ درعا ئەلبلاد و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن بۆ گواستنەوەی چەکدارەکان بۆ باکوری سوریا، لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای درعا پێکدادان دەستی پێکردەوە و ڕێککەوتنی ئاگربەست بە تەواوی ڕاگیرا.

دوای بەرزبوونەوەی ناکۆکییەکان و زیانی گیانی لە نێوان سوپای سوریا و هێزە چەکدارەکان، جارێکی تر ڕووسییەکان داوای کەمکردنەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی پارێزگای درعا و کۆبوونەوەیان لە لایەنەکان کردەوە.
ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی درعا (سەر بە هێزە چەکدارەکان) کە ئامادەی کۆبوونەوەکە بوون، مەرجەکانی سوپای سوریایان ڕەتکردەوە و دوای کۆبوونەوەکەش بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و هەڕەشەیان لە حکومەتی سوریا کرد و ڕایانگەیاند، ئەگەر کۆتایی بە گەمارۆ و هێرشەکان بۆ سەر درعا ئەلبەلەد و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای درعا نەهێنرێت، شەڕ لەگەڵ سوپای سوریا ڕادەگەیەنن.

مەرجەکانی لایەنی دانوستانکاری سوریا بریتین لە:

  • ناسینەوەی بەشار ئەسەد وەک سەرۆکی کۆماری یاسایی سوریا.
  • ناسینەوەی سوپای سوریا وەک بەرپرسی ئاسایشی سوریا.
  • ناسینەوەی ئاڵای سوریا وەک ئاڵای نەتەوەیی وڵات.

دوای ئەوەی کۆبوونەوەکانی نێوان سوپای سوریا و هێزە چەکدارەکانی سەر بە پارێزگای درعا شکستی هێنا، هێرشەکانی سوپای سوریا بۆ سەر پێگەکانی چەکدارەکان لە ناوچە جیاجیاکانی ئەو پارێزگایە و بەتایبەتی گەڕەکی درعا ئەلبلاد دەستپێکردووە. هەروەها هێزە چەکدارەکان خاڵێکی پشکنینی سوپای سوریایان لە ڕۆژئاوای درعا بە ڕۆکێتێکی ئار پی جی کردە ئامانج و لە شارۆچکەی نوی سەربازێکی هەواڵگریی هێزە ئاسمانییەکانی سوریایان تیرۆر کرد.

ئەوەی کە دیارە هێزە چەکدارەکان هیچ ویستیان بۆ چۆڵکردنی درعا و گواستنەوەیان بۆ ناوچەکانی باکوری سووریا نیە و جەختیان لەسەر مانەوە و ڕووبەڕووبوونەوەکان لەگەڵ سوپای سووریا دەکەنەوە. بابەتێک کە بە پێی شوێن و گرنگی ستراتیژی پارێزگای درعا، بە هیچ شێوەیەک بۆ حکومەتی سوریا جێی قبوڵ نییە و بۆیە لەحاڵەتی شکستهێنانی تەواوەتی دانوستانەکانی نێوان سوپای سوریا و هێزە چەکدارەکان دەبێت چاوەڕێی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سوریا لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای درعا بکەین.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *