سەربازە بریندارەکەی ئیسرائیل گیانی لەدەستدا + وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەربازە بریندارەکەی دەزگای ئاسایشی ناوخۆی ڕژێمی زایۆنیستی، کە لە سنووری ڕۆژهەڵاتی غەزە لەلایەن گەنجانی فەلەستینەوە تەقەی لێکرا، گیانی لەدەستدا.
بەرئیل شەموئیلی، کە ٩ ڕۆژ پێش ئێستا لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی غەزە لە لایەن فەلەستینیەکانەوە تەقەی لێکرا بوو، ئەمشەو لە نەخۆشخانەی بئر ئەلسەبع لە باشوری فەلەستینی داگیرکراو، گیانی لەدەستدا.
فەرماندەی بەرەی باشوری سوپای ئیسرائیل دوای ئەوەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە نەخۆشخانە رووبەڕووی ڕەخنەی توندی خانەوادەی سەربازە بریندارەکە بوویەوە، ناچار ببوو نەخۆشخانەکە بەجێبهێڵێت.
دوای کوژرانی سەربازە ئیسرائیلیەکە، زایۆنیستیەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ڕەخنە گرتن لە نهفتاڵی بێنێت سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیستی، داوای بەردەوامی دان بە گەمارۆکانی غەزە و ڕێگریکردن لە بردنی کەرەستەی بیناسازی بۆ ناو غەزەیان کردەوە.
شایانی باسە لە بەیانی ئەمڕۆوە چەندین بارهەڵگری چیمەنتۆ و کەرەستەی بیناسازی هاوردەی کەرتی غەزە کراون.
ساتی تەقەکردن بەرەو سەربازێکی رژێمی ئیسرائیل لە ڕۆژهەڵاتی غەزە
لێدوانەکان