بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانیانی هێرشەکەی ئەمریکا لە کابول

دووشەممە 30 ئاب 2021 - 13:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=3681

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ژمارەی قوربانییەکانی هێرشە فڕۆکە بێ فڕۆکەوانیەکەی ڕۆژی رابردووی ئەمریکا لە کابول بۆ ٩ کەس بەرزبوویەوە.

سەرچاوە خۆجێییەکان زانیاری ئەو کەسانەیان بڵاوکردەوە کە لە هێرشەکەی ڕۆژی رابردووی ئەمریکا لە کابول گیانیان لەدەستداوە کە بەم شێوەیە: زمرای ٤٠ ساڵە، نەسیر ٣٠ ساڵە، زۆمیر ٢٠ ساڵە، فەیسەل ١٠ ساڵە، فەرزاد ٩ ساڵە، ئارمین ٤ ساڵە، ئایات و سەمیر ٢ ساڵان.

ئەندامی یەکێک لەو قوربانیانە لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوە داوە کە هیچ یەک لەو قوربانیانە پەیوەندیان بە چەکدارانی داعش و گروپە تیرۆریستییەکانی ترەوە نیە و چالاکی چەکداریان نەبووە.

ئەمە لەکاتێکدایە کە ڕۆژی رابردوو میدیاکانی ئەمریکا لە زاری بەرپرسانی ئەو وڵاتەوە لە بە ئامانجگرتنی ئەندامێکی گروپی تیرۆریستی داعش لە نزیک فڕۆکەخانەی کابول لە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی ئەو وڵاتە هەواڵیان دا بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *