گواستنەوەی ٧٠٠ بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا لە سەرەتای ٢٠٢١ەوە بۆ سوریا

شەممە 27 ئازار 2021 - 15:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=365

هەواڵە تایبەتەکان: لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ئێستا، زیاتر لە ٧٠٠ ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و بارهەڵگری سەربازی تایبەت بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا کە هەڵگری کەلوپەل و هێز سەربازی بوون، بۆ سوریا گواستراونەتەوە.

لە سەرەتای مانگی ١ی ساڵی ٢٠٢١ەوە تا ٢٤ی ئەم مانگە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا ٦٨٥ کامیونی هەڵگری کەلوپەلی سەربازی و لۆجستیک کە لە نێویاندا چەکی قورس و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش هەبووە، بۆ وڵاتی سوریا گواستووەتەوە. کۆی گشتی ئەم بارهەڵگرانە بە شێوەی ١٧ کاروان لە دەروازەی ئەلوەلید و سێملکا لە هەرێمی کوردستان بۆ بنکەکانی ئەمریکا لە حەسەکە و دێرەزوور لە سوريا ئاودیو کراون.

هەر لەم چوارچێوەیەدا، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەمریکا لە ناوچەی “عین دیوار” لە سێگۆشەی سنوری عێراق و سوریا و تورکیا، ئامادەکاری بۆ دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی تازە دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *