تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی کابول؛ کوژرانی ١٣ ئەمریکی

هه‌ینی 27 ئاب 2021 - 12:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=3605

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە هۆی تەقینەوەی ڕۆژی رابردوو ٢٦ی ئاب لە دەروازەی بەشی ڕۆژهەڵاتی فڕۆکەخانەی کابول، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی سڤیل، هێزەکانی ئەمریکی و چەکدارانی تاڵیبان کوژران و برینداربوون.

دوایین ئامار قوربانیانی ئەم هێرشە تیرۆریستیە ٧٦ کوژراو و ١٦٣ بریندار راگەیەندراوە. ١٣ سەربازی ئەمریکی کوژراون و ١٨ی دیکەش برینداربوون. وەک دەوترێت ٢٨ چەکداری تاڵیبان هەروەها لەم هێرشەدا کوژراون.

دوای ئەم هێرشە هەواڵی چەندین تەقیبەوەی دیکەش بڵاوکرایەوە، لەگەڵ ئەوەشدا لە فڕۆکەخانەی کابول هیچ هێرشێکی تیرۆریستی دیکە ئەنجام نەدرا و هەواڵی گوێبیستی تەقینەوەکانی دیکە پەیوەندی بە ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی ئەمریکاوە بۆ لەناوبردنی کۆگاکانی چەک و تەقەمەنی لە فڕۆکەخانەی کابول هەبوو.

دوای هێرشەکە، داعش ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

هاوکات لە ناوچەی شاری نوێ-ی کابول هەواڵی شەڕ و پێکدادان بڵاوکرانەوە، کە دەوترا ماتۆرسیکلێکی سەربازی تاڵیبان لە لایەن بۆمبێکی چێندراو کراوەتە ئامانج.

وتەبێژی تاڵیبان زەبیحوڵڵا موجاهید، دەربارەی تەقینەوەی فڕۆکەخانەی کابول وتی: “تیرۆریستان ئەو بۆشاییەیان بەکارهێناوە کە ئەمریکا لە فڕۆکەخانەکەدا دروستی کردبوو. ئێمە پێشتر ئەمەریکاییەکانمان ئاگادار کردبووەوە کە بە زووترین کات کۆتایی بەم دۆخە بهێنن، بەڵام گوێیان نەگرت.”

سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها لە وتارێکیدا شەوی ڕابردووی پلانەکانی بۆ هێرشکردنە سەر داعش ڕاگەیاند. بایدن بەڵێنی داوە بەدوای ئەو تیرۆریستانەدا بکەوێت کە بەرپرسن لە تەقینەوە خۆکوژیەکەی فڕۆکەخانەی کابول کە ١٣ سەربازی ئەمریکی بەهۆیەوە کوژران و ١٨ سەربازیش بریندار بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *