پلانی جێگیرکردنی هێزەکانی تورکیا لە ئەفغانستان شکستی هێنا!

پێنجشەممە 26 ئاب 2021 - 16:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=3583

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: وەزارەتی بەرگری تورکیا دەستپێکردنی پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتەی لە ئەفغانستان ڕاگەیاند.

پێشتر تورکیا و ئەمریکا تاوتوێ پلانێکانیان بۆ جێگیرکردنی سەربازانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی کابول-یان کرد بوو، کە لەلایەن تاڵیبانەوە بە توندی ڕەتکرایەوە.

تاڵیبان پاش ئەوەی بەشداری لە لوتکەی ئیستەنبووڵدا نەکرد، تا رادەیەک لە ڕووی سیاسیەوە لە تورکیا دوورکەوتەوە. بەڵام بەپێی لێدوانەکانی ئەم دواییەی زەبیحوڵڵا موجاهید ووتەبێژی تاڵیبان، تورکیا یەکێکە لە گرنگترین هاوبەشە ئابوورییەکانی داهاتووی ئەفغانستان و ئەمەش ئاماژە بە بەردەوامیی پشتبەستنی ئابووری و دارایی تاڵیبان بە تورکیا دەکات.

هەواڵی جێگیرکردنی سەربازانی تورکیا لە فڕۆکەخانەی کابول چییە؟

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *