وەڵامی ئەنساروڵڵا بە چڕبوونەوەی هێرشەکانی هاوپەیمانی سعودیە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەنساروڵڵا بە بەئامانجگرتنی پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە خەمیس مەشیت و مارب وەڵامی چڕبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەو هاوپەیمانیەی دایەوە.
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر یەمەن جارێکی دیکە چڕتربووتەوە و لە دوایین هێرشەکانیشدا ناوچەی ئەلقەلاز لە ئیدارەی بەنی مەتەری پارێزگای سەنعا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەو هاوپەیمانیەوە بۆردومان کران.
لە وەڵامی ئەم هێرشانەشدا، ئەنساروڵڵا چەندین جار پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیەی لە خامس مەشیت و مارب کردە ئامانجی هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی.
وردەکاری ئەم هێرشانەش بەم شێوەیە:
١- هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە خەمیس مەشیت لە دوانیوەڕۆی رۆژی رابردوو.
٢- دووەمین هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە خەمیس مەشیت لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ.
٣- هێرشێکی مووشەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە بنکەی ئەلخەشیبە لە باشوری پارێزگای مارب.
بەرزبونەوەی پێکدادانەکانی نێوان ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە لە کاتێکدا دێت کە گفتوگۆکانی نێوان هەردوولادا بە نێوەندگیری عومان چووەتە قۆناغێکی بێ ئەنجامەوە.
لێدوانەکان