ووتەبێژی تاڵیبان بە ئەرێنی وەسفی دانوستانەکان لەگەڵ ئەحمەد مەسعودی کرد
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ووتەبێژی تاڵیبان لە بەرەو پێشچوونی دانوستانەکان لەگەڵ ئەحمەد مەسعود لە پەنجشیر هەواڵی دایەوە.
بەشە گرنگەکانی لێدوانەکەی “زەبیحوڵڵا موجاهید” کە لە دووەمین کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ڕۆژی سێشەممە راگەیەندرا، بەم شێوەیە:
« پێویستە ئەمریکا تا کۆتایی ٣١ی ئاب ئەفغانستان بەجێبهێڵێت.
بەردەوامی قەرەباڵغی لە فڕۆکەخانەی کابول جێی نیگەرانییە. ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ کەمکردنەوەی ئەم قەرەباڵغیە.
چوار ئەندامی داعش کە پلانی دزەکردن بۆ ناو فڕۆکەخانەی کابولیان هەبوو دەستگیرکراون. ئێمە هەوڵ دەدەین تا زیان بەو خەڵکە نەگات کە لەوێ کۆبوونەوە.
داوا لە هەموو وڵاتان دەکەین کە کێشە لەو وڵاتانەوە بۆ خاکی ئێمە دروست نەبێت. هەر وەک چۆن ئێمە رێگە نادەین خاکەکەمان دژی هیچ کەسێک بەکاربهێنرێت.
تورکیا وڵاتێکی موسڵمانە و پێمان خۆشە پەیوەندیەکی باشمان لەگەڵیاندا هەبێت، بەڵام ئێمە لەگەڵ بوونی سەربازانی تورکیا لە ئەفغانستان دا نین.
هەر کە کێشەی فڕۆکەخانەی کابول چارەسەر بێت، پێویستمان بە هێزی بیانی نییە.
دانوستانەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پەنجشیر بەردەوامە. ئیمارەتی ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە شەڕی ئەفغانستان کۆتایی هاتووە، ئێمە نامانەوێت تەنانەت یەک فیشەکیش بتەقێنرێتەوە. گفتوگۆکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەردەوامە و لە سەدا ٨٠ بەرەو پێشچوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە. ئەم پرسە بە شێوەی ئاشتیانە چارەسەر دەبێت.
سوپا گرنگترین دامەزراوەی وڵاتە و ئێمە لە هەوڵداین لە هەموو کاتێکی تر سوپایەکی باشتر دروست بکەین. لەگەڵ ئەو سەربازانەی کە هەمانە، سوود لە کەسانی نوخبە و بەهێز لە سەربازانی پێشووش وەردەگیرێت.
بە هاوکاری خوا سەرکردەمان “شێخ هەیبەتوڵڵا ئاخوندزادە” بەم زووانە لە میدیاکاندا دەردەکەوێت.»
لێدوانەکان