دووەم کەشتی هەڵگری سووتەمەنی ئێرانی بەرەو لوبنان بەڕێدەکەوێت + ڤیدیۆ

دووشەممە 23 ئاب 2021 - 11:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=3486

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سەید حەسەن نەسروڵڵا سکرتێری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان شەوی رابردوو لە لێدوانێکیدا لە یادی کوژرانی “عباس الیتامی” لە بەڕێکەوتنی دووەم کەشتی سووتەمەنی ئێرانی لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەرەو لوبنان هەواڵی دایەوە.

حەسەن نەسروڵڵا لە وتارەکەی شەوی رابردووی بەبۆنەی ساڵیادی کوژرانی “عباس الیتامی” ئاماژەی بە کەسایەتی و تایبەتمەندییە تاکە کەسییەکانی ناوبراو کرد و وتی: شەهید ئەلیەتامی لە یەکەم کەسەکان بوو کە لە حزبوڵڵای لوبنانەوە بەشداری شەڕی سوریای کرد و شانبەشانی قاسم سلێمانی، فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران تا دوا ساتەکان ئەو وڵاتەی بەجێ نەهێشت و لە هەموو مەیدانەکانی جەنگدا ئامادە بوو.

نەسروڵڵا وتی: ئێمە دوژمنی ئەمریکا و سوڵتەخوازی ئەمریکا و دوژمنی زایۆنیستەکانین و شانازیش بەوە دەکەین، بەڵام دوژمنان ئێمەیان نەناسیوە. ئەوان لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا ئێمەیان نەناسیوە و پێیان وایە ئێمە گروپێکین کە بۆ ئەم دونیایە دەژین! ئەوان پێیان وایە ئەگەر هەڕەشە لە دونیای ئێمە بکەن دەتوانن ئیرادە و بڕیارەکانمان بگۆڕن. ئەوان ناتوانن تێبگەن پشت بەستن بە ئیسلامی پاکی موحەمەدی و بە کەربەلای ئیمام حوسێن (ع)، واتا چی!

ناوبراو ئاماژەی بە ڕۆڵی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لوبنان کرد و وتی: باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە لوبنان بەرپرسە لە بە ئامانجگرتنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی لوبنان و دەستوەردان لە هەموو شتەکاندا. باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا و سعودیە لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا هەوڵی زۆریان داوە بۆ دروستکردنی شەڕێکی ناوخۆیی لە لوبنان.

سکرتێری گشتی حزبوڵڵا، وتیشی: کەشتی دووەممان لە چەند ڕۆژێکی دیکە لە ئێرانەوە بەرەو لوبنان بەڕێدەکەوێت. ئامانجمان ئەوەیە کە یارمەتی هەموو خەڵکی لوبنان بدەین و کێشەکانیان کەمبکەینەوە. هەرکاتێک کۆمپانیاکانی دەرهێنانی نەوت و گاز ئامادە نەبن، ئێمە ئامادەین هاوکاری لە کۆمپانیای ئێرانی وەربگرین کە ئەزموونێکی زۆری هەیە. ئەگەر کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ دەرهێنانی نەوتی لوبنان ترسیان لە ئیسرائیل هەیە، ئەوا ئامادەین داوا لە کۆمپانیا ئێرانییەکان بکەین نەوتەکەمان بۆ دەربهێنن.

ئێمە چەند جارێک گوتمان ئەگەر ناچار بووین سووتەمەنی لە ئێران دەکڕین، یارمەتی وەردەگرین، بەرهەمە نەوتییەکان، خۆراک یان دەرمان وەردەگرین. وەک هەمیشە گاڵتەیان پێ کرد کە مەگەر ئێران بەنزین و دەرمانی هەیە؟ دیار نییە لە کوێ دەژین کە هیچ زانیاریەکیان نیە.
حەسەن نەسروڵڵا لەبارەی پڕۆژەی غازی میسر، کارەبای ئوردن و هەر شتێک کە بتوانێت یارمەتی لوبنان بدات گوتی: ئەوەی بۆ ئێمە گرنگە چارەسەرکردنی کێشەکانی میللەتە. زۆر وڵات دەیانەوێت یارمەتیمان بدەن، بەڵام ئەمریکا ڕێگری لێ دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *