هێرشی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر دیمەشق + ڤیدیۆ

هه‌ینی 20 ئاب 2021 - 11:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=3422

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: درەنگانی شەوی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی چەند ناوچەیەکیان لە نزیک دیمەشق و حومس لە سووریا کردە ئامانج.

وەزارەتی بەرگری سوریا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: لە کاتژمێر ٢٣:٠٣ شەوی رابردوو دوژمنی ئیسرائیلی لە هێرشێکی مووشەکی کە لە باشوری ڕۆژهەڵاتی بەیروتەوە ئەنجام درا، چەند ناوچەیەک لە نزیک شاری دیمەشق و حومس کردە ئامانج.

بە گوێرەی هەواڵەکان سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشەکە چالاک بووە بەڵام تا ئێستا ئەنجامەکانی دیار نیە. بە هۆی ئەم هێرشە هەروەها گەشتە مەدەنییەکان لە ئاسمانی لوبنان و سوریا کێشەیان بۆ دروست بوو.

بە پێی زانیارییەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ئەم هێرشە دوای فڕینی دوو کاتژمێری ڕۆژی رابردووی فڕۆکەیەکی “Gulfstream 550 Nachshon Shavit 679″ی رژێمی زایۆنیستی لە ئاسمانی ناوچە سنوورییەکانی نزیک سوریا و لوبنان ئەنجام درا.

ئەم هێرشە لەکاتێکدا ئەنجام دەدرێت کە لە ١٧ی ئاب بنکەیەکی سوپای سوریا لە پارێزگای قۆنەیتەرەی سوریا لەلایەن رژێمی زایۆنیستیەوە بە دوو مووشەک بە ئامانج گیرا بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *