پێشهاتەکانی یەمەن؛ ١٩ی ئابی ٢٠٢١
پێنجشەممە 19 ئاب 2021 - 15:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=3410
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هاوپەیمانی سعودیە دەستی بەسەر پێنجەمین کەشتی هەڵگری سووتەمەنی لە رێگای بۆ یەمەن لە کەنارەکانی دەریای سوور دا گرت.
١- مارب:
هێرشی مووشەکی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە مأرب لە ١٥ی ئاب کە بەو هۆیەوە ژمارەیەک لە هێزەکانی ئەو هاوپەیمانیە کوژران و برینداربوون.
٢- هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی سعودیە:
- فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوو ١٥ جار ئیدارەی “الظاهر”، ٣ جار ئیدارەی “کتاف” لە پارێزگای سەعدە و ٥ جار ئیدارەی “صرواح” لە پارێزگای مأرب-ی یەمەنیان بۆردومان کردووە.
٣- ئەلحودەیدە:
- هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوو ٣٩٩ جار ئاگربەستیان لەم پارێزگایە پێشێل کردووە.
- بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر ناوچەی “الحاج” کەسێکی سڤیل گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوون.
- کەشتی “هاروست” بە نزیکەی ٣٠ هەزار تۆن گازوایلەوە لە رێگای بۆ بەندەری ئەلحودەیدە لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە دەستی بەسەر دا گیرا.
بەم پێیە ئەو کەشتیە نەوتیانەی کە لەلایەن هاوپەیمانی سعودییەوە دەستیان بەسەردا گیراوە گەیشتە ٥ کەشتی. دوو لەو کەشتیانە گازیان هەڵگرتوە و دوو کەشتیەکەی دیکەش زیاتر لە هەشت مانگە دەستیان بەسەردا گیراوە و نزیکەی ٦٠ هەزار تۆن گازوایل و بەنزینیان پێیە.
٤- سەعدە:
بەهۆی تۆپبارانی ناوچەی سنووری ئەلرەقو سەر بە ئیدارەی مەنبێ، کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
لێدوانەکان