داعش هێرشی کردە سەر بنکەی سوپای سوریا لە دێرەزوور

چوارشەممە 18 ئاب 2021 - 22:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=3404

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر بنکەی سوپای سوریا لە نزیک شارۆچکەی ئەلبوکەمال لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای دێرەزووری سووریا.

تیرۆریستانی داعش بە هێرشکردنە سەر بنکەی هێزەکانی هاشمیون لە دەروازەی شارۆچکەی ئەلساڵحیەی ڕۆژئاوای شاری ئەلبوکەمال، و پاش پێکدادانێکی یەک کاتژمێری بەرەو بیابانەکانی باشور هەڵاتن. لەم هێرشەدا چوار کەس لە هێزەکانی هاشمیون و ١٣ی دیکەش برینداربوون و بە پێی زانیارییەکان بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری ئەلمەیادین گواستراونەتەوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیاش دوێنێ هێرشیان کردە سەر حەشارگاکانی داعش لە ناوچەی ئەلشولای باشوری دێرەزوور.

شایانی باسە هێزەکانی هاشمیون زۆربەیان خەڵکی پارێزگای دێرەزووری سوریان و لە شارەکانی ئەلمەیادین و ئەبوکەمال و ناوچەکانی باشوری ڕووباری فورات جێگیر کراون.

پارێزگای دێرەزوور یەکێکە لە ناوچە سەرەکییەکانی چالاکی باڵە نوستووەکانی گروپی تیرۆریستی داعش و تا ئێستا ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپای سوریا و هێزەکانی بەرخۆدان ئەو پارێزگایە لە بەرەنگاربونەوەی داعشدا کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *