لە کەرتی غەزەوە چەند ڕۆکێتێک ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین کرا + ڤیدیۆ و وێنە
دووشەممە 16 ئاب 2021 - 17:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=3323
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا هێزە بەرخۆدانەکانی فەڵەستینی لە وەڵامی هێرشی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر جنین و گیانلەدەستدانی چوار گەنجی فەلەستینی، دوو ڕۆکێتیان لە باکوری کەرتی غەزەوە ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین کرد.
بەپێی وێنە بڵاوکراوەکان، سیستەمی بەرگری قوبەی ئاسنین تەنها یەک ڕۆکێتی تێکشکاندووە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە لێدوانێکیدا بۆ “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ڕایگەیاند، هێرشەکە لەلایەن یەکەی موشەکی سەرایا ئەلقودس، باڵی سەربازی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین، لە وەڵامی تاوانەکەی زایۆنیستیەکان لە شاری جنین ئەنجام دراوە.
شایانی باسە لە هێرشەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی هێزەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر جنین و ناوچەکانی دەوروبەری چوار گەنجی فەلەستینی شەهید بوون.
لێدوانەکان