دوایین هەواڵەکانی بهسود لە ئەفغانستان

هه‌ینی 26 ئازار 2021 - 14:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=329

هەواڵە تایبەتەکان: بەدواداچوونەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان بۆ دەستگیرکردنی “عبدالغنی علیپور” فەرماندەی یەکینەکانی خەڵکی بهسود بەردەوامە.

هەواڵە تایبەتەکان: بەدواداچوونەکانی هێزە ئەمنییەکانی ئەفغانستان بۆ دەستگیرکردنی “عبدالغنی علیپور” فەرماندەی یەکینەکانی خەڵکی بهسود بەردەوامە.

هێزەکانی حکومەتی ئەفغانستان دوای گەڕانەوەیان بۆ شارۆچکەی بهسود لە چەند ڕۆژی رابردوو، بەردەوامن بۆ گەڕان بە دوای “عبدالغنی علیپور” و یارانی لەو شارۆچکەیە.

ئەوەی باس دەکرێت، ئەگەری ئەوەی هەیە ناوبراو دوای کشانەوەی خۆی و هێزەکانی لەو شارۆچکەیە، لەگەڵ هاوپەیمانانی لە پارێزگای دایکندی یەکیان گرت بێتەوە.

“بهسود” ناوچەیەکە لە رۆژئاوای پارێزگای “میدان وردک” لە ناوەڕاستی وڵاتی ئەفغانستان کە دەکەوێتە نێوان سێ پارێزگای “بامیان” و “غزنی” و “کابول”. زۆربەی دانیشتوانی باکور و ڕۆژئاوای پارێزگای “میدان وردک” لە گەلی “هزارە”ـەکان پێک دێت و گەلانی دیکە وەک “پشتو (کوچی و وردک)” و “تاجیک” لەو پارێزگایە لە کەمینەکانن.
ئەم ناوچەیە لە سەرەکیترین ناوچەکانی گرژی و ناکۆکییەکانی نێوان “کوچی” و “هزارە”ـکان دادەنرێت.

گەلی “کوچی” بەشێکیان لە ئەفغانستان و بەشێکی دیکەیان لە پاکستان نیشتەجێن و وەک هاوپەیمانی سەرەکی تالیبان هەژمار دەکرن و لە بەرامبەر ئەم پاڵپشتیە، تالیبان لە رابردوو زەوی و زارەکانی “هزارە”ـکانی بە “کوچی”ـیەکان داوە.

دوای نەمانی ئیمارەتی ئیسلامی تالیبان لە ئەفغانستان، “هزارە”ـکان توانیان جارێکیتر زەوی زارەکانیان لە “کوچی”ـیەکان بستێننەوە و ناوچەی “بهسود” یەکێک لەو ناوچانەیە کە هێشتا هێرشی کوچی”ـیەکان بۆ سەر ئەو ناوچەیە بەردەوامە.

لەگەڵ بەردەوامی هەڕەشەکانی “کوچی”ـیەکان لە ساڵی رابردوو، چەندین فەرماندە وەک “عبدالغنی علیپور” هەستاون بە پاراستنی ناوچەکە. حکومەتی ئەفغانستان هەروەها بە تۆمەتی دەستێوەردان لە کاروباری ئەمنی و کاری چەکداری، چەندین جار هەوڵی دەستگیرکردنی “عبدالغنی علیپور”ـی داوە کە ناڕەزایەتی توندی خاڵکی”بهسود” و ناوچەکانی دیکەی بەدوای خۆیدا هێناوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *