دوایین پێشهاتەکانی ئەفغانستان لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١

یەکشەممە 15 ئاب 2021 - 15:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=3263

دوایین هەواڵ و پێشهاتەکانی شەڕی تاڵیبان و سوپای ئەفغانستان لە ١٥ی ئابی ٢٠٢١

کاتژمێر ٠٠:٣٠ – چەکدارانی تاڵیبان دوای کۆنترۆلکردنی مهتەرلام رێگای جەلالئاباد-کابول ـیان داخست.

کاتژمێر ٠٠:٣٥ – تاڵیبان گەیشتە کابول
ژمارەیەک چەکداری تاڵیبان خۆیان گەیاندۆتە نزیک بەندیخانەی پۆلچەرخی لە پارێزگای کابول و هێرشیان کردووەتە سەر ئەم بەندیخانەیە. شەڕ و پێکدادانێکی قورس لە نێوان هێزە ئەمنییەکانی بەندیخانە و تاڵیبان ڕوویداوە.

٠٠:٥٥ – دەروازەی سنووری حیرتان لە باکوری پارێزگای بەلخ لەلایەن تاڵیبانەوە دەستی بەسەر دا گیرا.
وەک دەوترێت عەتا محەمەد نور و ژەنەراڵ دۆستم لەم دەروازەیەوە چوونە ناو ئۆزبەکستانەوە.

کاتژمێر ٤:٥٥ – شاری ئاخوندی و دەروازەی سنووری ئاقینە تەسلیمی تاڵیبان بوون. لە ئێستادا تەواوی پارێزگای فاریاب لە کۆنترۆل تاڵیبان دایە.

کاتژمێر ٩:٠٥ – تاڵیبان لە شەوی رابردووەوە بە کۆکردنەوەی هێزەکانی لە پارێزگای نەنگەرهار تا ئێستا توانی بوو شارۆچکەی غەنی خیلی بخاتە ژێر کۆنترۆڵی خۆیەوە و بەرەو جەلالئاباد پێشڕەوی بکات.
ووتەبێژی تاڵیبان لە کۆنترۆلکردنی بنکەی پارێزگا و بارەگای هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارە هەواڵی دایەوە.

کاتژمێر ٩:١٠ – شاری نیلی ناوەندی پارێزگای دایکوندی چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆل کرا.

کاتژمێر ٩:١٠ – تاڵیبان دەستی بەسەر شارۆچکەی نورگرام ناوەندی پارێزگای نورستان دا گرت.

کاتژمێر ١٠:١٠ – تاڵیبان شارۆچکەی سۆرخ پارسا لە پارێزگای پەروان-ی کۆنترۆل کرد.
جوڵەی ئەو چەکدارانە بەرەو شاری چاریکار ناوەندی پارێزگای پەروان بەردەوامە و بەندیخانەی پەروان یەکەم ئامانجی ئەو گروپەیە.

١٠:١٥ – شارۆچکەی لەعلپور و دەروازەی سنووری تورخم لە ڕۆژهەڵاتی پارێزگای نەنگەرهار لەلایەن تاڵیبانەوە دەستی بەسەر دا گیرا.

کاتژمێر ١٠:٤٠ چەکدارانی تاڵیبان چوونە ناو شاری خوست و دەستیان بەسەر بەندیخانەی ئەم شارە دا گرت.

١١:٠٤ – هێزە حکومییەکان بە چۆڵکردنی شوێنە حکومییەکانی شاری بامیان، کۆنترۆلی ئەو شوێنانەیان رادەستی هۆزەکان و یەکینە جەماوەرییەکان کرد.

کاتژمێر ١١:٠٧ – شاری مەیدانشەهر ناوەندی پارێزگای مەیدان وەردەک لەلایەن تاڵیبانەوە کۆنترۆل کرا.
هێزە حکومیەکان بەرەو بنکەکانی باکور پاشەکشەیان کردووە.
لەگەڵ کەوتنی مەیدانشەهر دووری نێوان چەکدارانی تاڵیبان لەگەڵ پایتەختی ئەفغانستان لە رێگای کابول-غەزنی گەیشتە ٣١ کیلۆمەتر.

کاتژمێر ١١:٢٥ – شاری خوست تەسلیمی تاڵیبان بوو.

کاتژمێر ١١:٥٥ – بنکەی پارێزگای پارێزگاکانی نەنگەرهار و بامیان کەوتە ژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی تاڵیبانەوە.

کاتژمێر ١٢:١٠ – لە ئێستادا تاڵیبان کۆنترۆل تەواوی دەروازە سنوورییەکانی ئەفغانستان لەوانە ١٤ دەروازەی سنووری سەرەکی کردووە.

کاتژمێر ١٢:٤٥ – بە پێی زانیارییەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام” ژمارەیەک چەکداری تاڵیبان لە بەشی پێنجەم، سێزدەیەم و ناوچەکانی باشوری شاری کابول بینراون.

کاتژمێر ١٢:٥٠ – شاری مەحمود راقی ناوەندی پارێزگای کاپیسا لەلایەن تاڵیبانەوە دەستی بەسەر دا گیرا.

کاتژمێر ١٣:١٥ – تاڵیبان دەستی بەسەر بەندیخانەی بەگرام لە پارێزگای پەروان دا گرت و تەواوی زیندانییانی ئازاد کرد.

کاتژمێر ١٣:٢٠ – تاڵیبان ڕێگری لە چەکدارانی کرد بڕۆنە ناو ناوچە حکومی و ئەمنییەکانی شاری کابول و فەرمانیان پێ کرا لە ناوچەکانی نزیک و دەروازەکانی ئەو شارە جێگیر بن.
وەک دەوترێت شاندێکی تاڵیبان بۆ دانوستان لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئەفغانستان چوونە ناو کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار.

کاتژمێر ١٣:٤٠ – بە ووتەی کاربەڕێکەری وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان، حکومەتی گواستنەوە بەم زووانە لە ئەفغانستان پێک دەهێنرێت.

کاتژمێر ١٩:٠٠ – میدیاکانی حکومەت هەڵهاتنی ئەشرەفی غەنییان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کابول بۆ تاجیکستان ڕاگەیاند.
غەنی دوای تاجیکستان چووە بۆ شوێنێکی نادیار.

کاتژمێر ١٩:٣٠ – پەیامی عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئاشتەوایی ئەفغانستان دوو خاڵی هەبوو:

١- پشتڕاستکردنەوەی هەڵهاتنی ئەشرەف غەنی و ڕۆڵی غەنی لە دروستبوونی دۆخی ئێستا.
٢- ناتوانی وی و هاوپەیمانانمانی لە بەرامبەر تاڵیبان. لەبەر ئەوەی داوای لە تاڵیبان دەکات نەچنە ناو شاری کابولەوە تا دانوستانەکان دووچاری کێشە نەبێت.

دوایین باردۆخی پارێزگای نەنگەرهار

کاتژمێر ٢٢:٢٥ –

تاڵیبان لە کۆنترۆل کردنی تەواوی شارەکانی پارێزگای کابول هەواڵی دایەوە.

کاتژمێر ٢٢:٣٠ –

چەکدارانی تاڵیبان چوونەتە ناو کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار لە شاری کابول

چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا چەکدارانی تاڵیبان لەبەردەم دەروازەی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆبوونەوە و هێزە ئەمنییەکان ڕێگرییان لێکردن بچنە ژوورەوە. دوای گوشاری زیاتری تاڵیبان، بە ناچار دەروازەی کۆشکی سەرۆکایەتی بەڕوویان کرایەوە!

نوێدەکرێتەوە…

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *