کابینەی نوێی سووریا سوێندی یاسایی خوارد

یەکشەممە 15 ئاب 2021 - 14:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=3260

ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیرانی نوێی سووریا بە سەرۆکایەتی حسێن عەرنووس لە بەرانبەر بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری وڵات، سوێندی یاساییان خوارد.

بە گوێرەی ئەو وێنانەی کە بڵاوکراونەتەوە و پاش دەرچوونی مەرسومی دەستبەکاربوونی کابینەی نوێ کە ١٠ی ئەم مانگە لە لایەن بەشار ئەسەد دەرکرا، هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران و ئەو وەزیرانەش کە نەگۆڕدراون، سوێندی یاساییان خوارد.

لە کابینەی نوێدا زۆربەی وەزیران لە پۆستەکانیاندا ماونەتەوە و تەنیا وەزیرانی میدیا، بازرگانی ناوخۆ و کاروباری کۆمەڵایەتی و چەند وەزیرێکی ڕاوێژکار گۆڕدراون.

زایەڵە

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *