کوژرانی سەربازێکی تورکیا لە بەعشیقە

هه‌ینی 13 ئاب 2021 - 23:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=3232

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە ڕۆژی پێنجشەممە ١٢ی ئابی ٢٠٢١ بنکەی سەربازی زیلکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی بەعشیقە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی موسڵ کرایە ئامانجی هێرشێکی رۆکێتی.

بە پێی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگری تورکیا، سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتە لەم هێرشەدا کوژراوە. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی لەم هێرشە رانەگەیاندووە، بەڵام تورکیا پەکەکەی بە ئەنجامدەری ئەم هێرشە تۆمەتبار کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *