لەشکەرگاهـ کەوتە دەست تاڵیبانەوە

هه‌ینی 13 ئاب 2021 - 11:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=3215

پێشتر تاڵیبان توانی بوو دەستی بەسەر ژمارەیەک شوێنی حکومی و سەربازی لە لەشکەرگاهـ دا بگرێت.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لەگەڵ بەردەوامی هێرشەکانی چەکدارانی تاڵیبان بۆ سەر شاری لەشکەرگاهـ کە لە ٣٠ی تەمووزەوە دەستی پێکرد بوو، ئەم شارەش لەلایەن تاڵیبانەوە دەستی بەسەر دا گیرا.
پێشتر تاڵیبان توانی بوو دەستی بەسەر ژمارەیەک شوێنی حکومی و سەربازی لە لەشکەرگاهـ دا بگرێت، بەڵام چەند کاتژمێرێک لەمەوبەریش لەگەڵ کشانەوەی دوا هێزەکانی حکومەت لەو شارە، لەشکەرگاهـ بە تەواوی لەلایەن تاڵیبانەوە دەستی بەسەردا گیرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *