دوایین هەواڵەکان لە میحوەری درعای سوریا؛ ١١ی ئابی ٢٠٢١
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: تۆپباران و پێکدادانی ناوبەناو لە نێوان هێزە چەکدارەکان و سوپای سوریا لە چەند شوێنێکی پارێزگای درعا بەردەوامە و بەو هۆیەشەوە زیانی گیانی بە لایەنەکان کەوتووە.
لە ڕۆژی چوارشەممە (٤ی ئاب)ـەوە ، هێرشی تۆپخانە و هاوەنەکانی سوپای سووریا بۆ سەر هێزە چەکدارەکانی ڕۆژهەڵاتی مزیرب، درعا ئەلبەلەد، ئەلعەجمی، زیزون لە پارێزگای درعا دەستیپێکردووەوە.
لەگەڵ بەردەوامی پێکدادانەکان لە باشوری پارێزگای درعا، هێزە چەکدارەکان لەسەر رێگای “ناحته-بصرالحریر” هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی هێزەکانی سوپای سوریا کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک سەربازی سوریا گیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکیش برینداربوون. دوای ئەم هێرشە سوپای سوریا چەندین تانکی بۆ ناوچەکە ناردووە کە ژمارەیەکیان لە خاڵی پشکنینی سوپای سوریا لەسەر ڕێگای “ناحته-بصرالحریر” و بەشێکی دیکەیان لەسەر ڕێگای “بصرالحریر-ازرع” جێگیر کراون.
چەکداران هەروەها لە بەرەبەیانی دووشەممە (٩ی ئاب)ـەوە تا کاتژمێرەکانی کۆتایی سێشەممە ( ١٠ی ئاب)، چەند هێرشێکیان دژ بە بازگەی سوپای سوریا لەسەر ڕێگای “النعیمه- ام المیاذین” و بارەگایەکی ئەمنی لە شاری نوی و خاڵێکی پشکنینی سوپای سوریا لە شارۆچکەی “شیخ مسکین”، ئەنجام داوە.
هێرشەکانی سوپای سوریا بە ئامانجی زیادکردنی فشار بۆ سەر هێزە چەکدارەکان بۆ قبووڵکردنی ئەو مەرجانەی لە دانوستانەکانی ئەم دواییەدا لەگەڵ کۆمیتەی ناوەندی درعا (سەر بە هێزە چەکداران) دا هاتووە، ئەنجام دەدرێت. پاش دوایین گەڕی دانوستانەکان لە نێوان هێزەکانی ڕووسیا و هێزە چەکدارەکانی درعا لە ڕۆژی هەینی ٦ی ئاب، شەڕ و ئاڵۆزیی لە نێوان هەردوولا هێور بووەتەوە، بەڵام پێکدادانی ناوبەناو و سنووردار لەلایەن ئەو دوو لایەنە بەردەوامە.
بەپێی زانیارییەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە کاتژمێر ١٠ی شەوی ڕابردوو (١٠ی ئاب) بۆ کاتژمێر ١١ی ئەمڕۆ (١١ی ئاب)، گەشتی فڕۆکە بێ فرۆکەوانەکانی سوپای سوریا بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی درعا و بە تایبەت گەڕەکی درعا ئەلبەلەد زیادی کردووە، و پێدەچێت لە ئەگەری بەردەوامی دۆخەکە، هێرشە تۆپخانەییەکانی سوپای سوریا بۆ ئەو ناوچانە بەردەوام بێت.
لێدوانەکان