تاڵیبان دەستی بەسەر ناوەندی پارێزگایەکی دیکە دا گرت + ڤیدیۆ

یەکشەممە 8 ئاب 2021 - 11:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=3157

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە گوێرەی زانیارییەکان تاڵیبان توانیوە کۆنترۆلی ناوندی پارێزگای سەرپۆلی ئەفغانستان بگرێتە دەست.

تاڵیبان ئەمڕۆ یەکشەممە توانی شاری سەرپۆل ناوەندی پارێزگای سەرپۆلی ئەفغانستان کۆنترۆل بکات. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە هێزە حکومیەکان لەو شارە پاشەکشەیان کردەوە.
هەندێ سەرچاوە هەروەها باس لە کۆنترۆل کردنی تەواوی شاری قۆندوز، ناوەندی پارێزگای قۆندوز لەلایەن تاڵیبانەوە دەکەن. ئەمە لەکاتێکدایە کە هێزە حکومیەکان بۆ بنکە سەربازییەکانی دەوروبەری فڕۆکەخانە پاشەکشەیان کردووە و پێکدادان لەو ناوچانە بەردەوامە.

تاڵیبان لە شاری سەرپۆل
تاڵیبان لە شاری قۆندوز
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *