وەڵامدانەوەی حزبوڵڵای لوبنان بە هێرشەکەی ئیسرائیل

هه‌ینی 6 ئاب 2021 - 13:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=3119

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: حزبوڵڵای لوبنان لە وەڵامی هێرشەی ئەم دواییەی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر باشوری لوبنان، چەند ڕۆکێتێک ئاراستەی ناوچە داگیرکراوەکانی باکوری فەلەستین کرد.

حزبوڵڵا لەم هێرشەدا زیاتر لە دە ڕۆکێتی ١٢٢ ملیمەتری ئاراستەی پێگەکانی رژێمی زایۆنیستی لە شەعبا کرد. بزووتنەوەی حزبوڵڵا لە بەیاننامەیەکدا ئەم هێرشەی لە وەڵامی هێرشەکەی ئەم دواییەی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ناوچەکانی “الجرمق” و “الشواکیر” لە باشوری لوبنان ناو برد.

دوای ئەم هێرشە سیستەمی بەرگری ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی کارا بوو و توانی ٨ لەو ڕۆکێتانە لە ئاسمانەوە تێکبشکێنێت. هەروەها بە پێی زانیارییەکان تۆپخانەکانی ئەو رژێمە شوێنی هاوێشتنی ئەو ڕۆکێتانەیان کردۆتە ئامانج.
ئەم هێرشانە تا ئێستا هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە و تەنیا بە هۆی کەوتنە خوارەوەی ڕۆکێتەکانی حزبوڵڵا، ئاگرێکی سنوردار لەو ناوچانە کەوتووە.

تێکشکاندنی چەند ڕۆکێتێکی حزبوڵڵای لوبنان لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *