دوایین هەواڵەکان لە هێرشەکانی داعش لە ئەفغانستان، ٢٢ی تەمووز تا ٤ی ئابی ٢٠٢١

پێنجشەممە 5 ئاب 2021 - 00:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=3104

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: گروپی تیرۆریستی داعش لە ماوەی ١٥ ڕۆژی ڕابردوو، شەش هێرشی تیرۆریستی لە ئەفغانستان ئەنجام داوە.

ئەم هێرشانە وەک خوارەوەیە:

١- دانانی بۆمب لەسەر ڕێگای ئۆتۆمبێلێکی هێزە حکومیەکان لە نزیک بنکەی بەگرام لە پارێزگای پەروان کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی پێنج کەس، لە ٢٢ی تەمووز

٢- تیرۆرکردنی یەکێک لە هێزە حکومیەکانی ئەفغانستان لە ناوچەی “خالص فامیل”ی شاری جەلالئاباد لە ٢٤ی تەمووز

٣- تیرۆرکردنی کارمەندێکی باڵیۆزخانەی پاکستان لە ناوچەی ٤ی جەلالئاباد لە ٣٠ی تەموز

٤- تیرۆرکردنی پۆلیسێکی ئەفغانستان لە شاری قۆندوز لە ٣٠ی تەمووز

٥- تیرۆرکردنی ئەندامێکی گروپی تاڵیبان لە ناوچەی ٤ی شاری جەلالئاباد لە ١ی ئاب

٦- تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی حاجی عەباس لە ڕۆژئاوای شاری هەرات، کە بووە هۆی کوژران و برینداربوونی سێ کەس، لە ٣ی ئاب

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *