هێرش کرایە سەر سێ کەشتی له دەریای عومان

چوارشەممە 4 ئاب 2021 - 15:28
https://kurdish.iswnews.com/?p=3085

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: لە دەریای عومان سێ کەشتی کرانە ئامانجی هێرشێکی نەناسراوەوە.

ناوی ئەم کەشتییانە بەم شێوەیە:
١- کەشتی Golden Brilliant هەڵگری ماددە کیمیاییەکان، بە ئاڵای سەنگاپورەوە.
٢- کەشتی RAJTILAK هەڵگری ماددە نەوتییەکان، بە ئاڵای جەزیرەی کوکەوە.
٣- کەشتی KAMDHENU هەڵگری ماددە نەوتییەکان، بە ئاڵای جەزیرەی کوکەوە.

وەک دەوترێت دوای هێرشەکە، ئەو کەشتیانە کۆنترۆڵیان لەدەستداوە.
هەندێک سەرچاوە هەروەها رایانگەیاندووە کە کەشتی Golden Brilliant بە مینێکی دەریایی کەوتووە، هەندێکی دیکە هەواڵی هێرشێکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانیان بڵاو کردووەتەوە کە تا ئەم ساتە هیچ بەڵگەیەکیان لەسەر نیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *