تیرۆرکردنی وەزیری بەرگری ئەفغانستان شکستی هێنا! + وێنە

چوارشەممە 4 ئاب 2021 - 13:51
https://kurdish.iswnews.com/?p=3073

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردنی “بسم الله خان محمدی” وەزیری بەرگری ئەفغانستان لە شاری کابول شکستی هێنا.

بەپێی دوایین هەواڵەکان، شەوی رابردوو لە ناوچەی شیرپوور لە نزیک ماڵی وەزیری بەرگری ئەفغانستان لە شاری کابول سێ تەقینەوە ڕوویداوە و چەند چەکدارێک هەڵیانکوتاوە سەر ماڵەکەی.
ووتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەفغانستان و بەرپرسانی دیکەی حکومەت لە رزگارکردنی وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە هەواڵیان داوەتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان بڵاوی کردووەتەوە، هێرشکەرەکان لە سەرەتای هێرشەکەدا دوو ئۆتۆمبێلیان لە بەردەم ماڵی “بسم الله خان محمدی” دا تەقاندووەتەوە و پاشان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ناوبراو.

زەبیحوڵڵا موجاهید، وتەبێژی تاڵیبان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکەی گرتە ئەستۆ.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *