دوایین هەواڵەکان لە میحوەری درعای سوریا؛ ٣ی ئابی ٢٠٢١

سێشەممە 3 ئاب 2021 - 09:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=3061

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: دوای نێوەندگیری رووسیا، پێکدادانەکانی نێوان سوپای سوریا و چەکداران لە ناوچەکانی پارێزگای درعا هێور بووەتەوە.

ڕۆژی رابردوو کۆبوونەوەیەک لە نێوان پۆلیسی سەربازی رووسیا و کۆمیتەی ناوەندی “درعا ئەلبەلەد” (سەر بە هێزە چەکدارەکان) لە درعا بەڕێوەچوو. بە پێی زانیارییە پشتڕاستنەکراوەکان، لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوەیە بڕیار لەسەر گواستنەوەی ١٣٠ کەس لە هێزە چەکداران بۆ باکوری سوریا و هەروەها جێگیرکردنی هێزەکانی روسیا لە خاڵەکانی پشکنین و بنکە سەربازییەکان بۆ مەبەستی چاودێریکردن لە بەڕێوەچوونی ئاگربەستەکە دراوە. لە ئەنجامی ئەم کۆبوونەوەیە پێکدادانەکانی سوپای سوریا و هێزە چەکدارەکان لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگای درعا لە باشوری سوریا هێور بووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی نزیک لە هێزە چەکدارەکان بە توندی هەواڵی گواستنەوەیان بۆ باکوری سوریا ڕەتکردووەتەوە و ناڕەزایەتی خۆیان لە دژی ئەم بڕیارە دەربڕیووە.

کۆبوونەوەی پۆلیسی سەربازی روسیا و هێزە چەکدارەکان لەکاتێکدا بەڕێوەچوو کە لە ڕۆژانی ڕابردوو، سوپای سوریا بە ئامادەبوونی هێزەکانی روسیا لەگەڵ کۆمیتەی ناوەندی درعا ئەلبەلەد سەر بەو هێزە چەکدارانە لە یاریگای شارەوانی درعا دانوستانیان ئەنجام دا بوو.

لە ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ تا شەممە ٣١ی تەمووز لە ئەنجامی پێکدادانەکانی نێوان سوپای سوریا و هێزە چەکدارەکان لە پارێزگای درعا، ٣٢ کەس لەوانە ١٢ خەڵکی سڤیل، ١١ چەکدار و ٩ سەربازی سوپای سوریا کوژراون.

چاوەڕوان دەکرێت لە ئەگەری رێککنەکەوتنی چەکداران و سوپای سوریا، چەکدارانی درعا رووبەڕووی هێرشێکی سوپای سوریا ببنەوە، بابەتێک کە دوایین هەڵبژاردە بۆ حکومەتی سوریا بۆ کێوماڵکردنی پارێزگای درعا و جێگیرکردنی باردۆخی ئەمنی لەو پارێزگایە دەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *