دوا هەواڵەکان له میحوەری هەرات لە ئەفغانستان؛ ٣١ی تەمووزی ٢٠٢١

یەکشەممە 1 ئاب 2021 - 10:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=3006

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شەڕ و پێکدادان لە نێوان سوپای ئەفغانستان و تاڵیبان لە بەرەی باشوری شاری هەرات بە قورسی بەردەوامە.

بەپێی دوایین هەواڵەکان لە هەرات ، تاڵیبان توانیوە بەرەو باشوری شاری هەرات پێشڕەوی بکات و کۆنترۆلی ڕێگای نێوان فڕۆکەخانە و شارەکەی بگرێتە دەست.
“پۆل مالان” لە باشوری هەرات و گوندی “سوفیان” و “پۆل هاشمی” لە ڕۆژئاوای هەرات لەلایەن تاڵیبانەوە دەستی بەسەردا گیراوە و لە ئێستادا لە ناوچەی “پۆل پشتون” و “کەبابیان” پێکدادان بەردەوامە.
هەروەها تاڵیبان لە میحوەری باشوری ڕۆژهەڵاتی هەراتەوە بەرەو ناوچەی “ئیمام شەش نور” جوڵەیان کردووە و لە نزیک ئەو ناوچەیە شوێنیان جێگیر کردووە.

میدیا ناوخۆییەکان لە زاری هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئیسماعیل خانەوە لە ئۆپەراسیۆنی کێوماڵکردنی ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەرات و ئاگاداری هاوڵاتیانی ئەو ناوچانەیە بۆ چۆڵ کردنی ناوچەکە هەواڵیان دایەوە.

بە وتەی ئیسماعیل خان، حکومەتەکەی ئەشرەف غەنی سەرەڕای بەڵێنەکانی تا ئێستا هێزی پشتیوانی نەناردوەو و لەگەڵ گەمارۆکانی تاڵیبان ئەمە گەورەترین کێشە لەڕۆژانی داهاتوو بۆ ئیسماعیل خان دەبێت.

تێبینی نەخشە:
ڕەنگی رەساسی = تاڵیبان
ڕەنگی سوور = سوپای ئەفغانستان
ڕەنگی زەرد = ناوچەکانی شەڕ

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *