بڕیارێکی سەربازی ئەمریکا دژ بە ئازەربایجان
ئادەم شیف پشتیوانی حکومەتی ئەمریکای بەهۆکاری هەنگاوە دەستدرێژیکەرانەی ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆک کۆماری ئازەربایجان راگەیاندبوو.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا (کۆنگرێس) هەمواری پڕۆژە یاسای یارمەتییە سەربازییەکانی بۆ وڵاتان پەسەندکردەوە و هەر هاوکارییەک بۆ کۆماری ئازەربایجان لەسەر حکومەتی ئەو وڵاتەی قەدەغەکرد.
نوێنەرانی کۆنگرێس بە “بەڵێ” دەنگیان بە پێشنیارەکەی فرانک پالۆن داوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی هاوکارییە ماددیەکان، مەشق، فرۆشتن و گواستنەوەی کەلوپەلی سەربازی بۆ ئازەربایجان.
پێشتر ئادەم شیف، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، ئازەربایجانی بە پێشێلکاری مافی مرۆڤ، ئاگربەست، دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر ئەرمینیا و دروستکردنی نائارامی لە هەرێمی قەوقاز تۆمەتبار کرد بوو. ئادەم داوای لە حکومەتی وڵاتەکەی کردبوو فشار بخاتە سەر ئازەربایجان بۆ راگرتنی هێرشەکانی بۆ سەر ئەرمینیا.
ئادەم شیف پشتیوانی حکومەتی ئەمریکای بەهۆکاری هەنگاوە دەستدرێژیکەرانەی ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆک کۆماری ئازەربایجان راگەیاندبوو.
بڕیارنامەی کۆنگرێسی ئەمریکا دوای پشتڕاستکردنەوەی لەلایەن ئەنجومەنی پیرانەوە دەبێتە یاسا، هەڵبەتە بێگومان سەرۆکی ئەمریکا مافی ڤیتۆکردنی ئەو بڕیارەی هەیە. کۆمیتەی ئەرمەنی کۆنگرێس بۆ یەکەم جار ئەو هەواڵەی بڵاو کردەوە و لۆبیکردنی دیاسپۆرای ئەرمەنییەکان (کۆمەڵگاکانی دوور لە نیشتمانەوە) لە دروستکردنی ئەو بڕیارەدا کاریگەر بووە.
لێدوانەکان