پێکدادانەکان ناوبەناو لە عەین عیسا بەردەوامە
هەواڵە تایبەتەکان: بە ووتەی هێزەکانی سوریای دیموکرات (SDF) لە پێکدادانەکانی سێ ڕۆژی رابردوو لە نێوان ئەو هێزانە و چەکدارانی سەر بە تورکیا لە ناوچەی عەین عیسا، ٣٧ چەکداری سەر بە تورکیا کوژراون و ١٨ی دیکەش برینداربوون.

سوریای دیموکرات لەگەڵ رەتکردنەوەی ئامارەی وەزارەتی بەرگری تورکیا، ژمارەی کوژراوان و برینداران لە نێوان هێزەکانی لەم ماوەیەدا ٨ کەس راگەیاند.
تورکیا پێشتر راگەیاند بوون ٣٥ کەس لە هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پێکدادانەکانی ئەم چەند ڕۆژە کوژراون.
گوندەکانی “سکیرو” و “معلق” و “صیدا” ناوچەی سەرەکی پێکدادانەکانی نێوان ئەو دوو لایەنە لە ماوەی سێ رۆژی رابردوویە.
لێدوانەکان