دوایین هەواڵەکان لە میحوەری درعای سوریا؛ ٣٠ی تەمووزی ٢٠٢١

شەممە 31 ته‌مموز 2021 - 03:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=2970

لە بەرەبەیانی ڕۆژی رابردووەوە لە ژمارەیەک شارۆچکەی سەر بە پارێزگای درعا شەڕی سەخت لە نێوان سوپای سوریا و هێزە چەکدارەکاندا رووید

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: ناکۆکییەکانی نێوان سوپای سووریا و هێزە چەکدارەکانی باشوری سوریا زیادی کردووە و هەردوولا بەبێ گوێدان بە مەرجەکانی هاتوو لە دانوستانەکان، خەریکی بەهێزکردنی پێگەکانیان لە هێڵی پێشەوە و ئەو ناوچانەن.

لە بەرەبەیانی ڕۆژی رابردووەوە لە ژمارەیەک شارۆچکەی سەر بە پارێزگای درعا شەڕی سەخت لە نێوان سوپای سوریا و هێزە چەکدارەکاندا روویدا. لە ئەنجامی ئەم پێکدادانە، هێزە چەکدارەکان توانیان چەند خاڵێکی پشکنینی سوپای سوریایان لە ناوچەی ئوم ئەلمەیازین، ئەلتەیبە، سەیدا، کەحیل، ئەلحراک، مەلیحەی ڕۆژئاوا لە ڕۆژهەڵاتی درعا، هەروەها خاڵێکی پشکنینی سوپای سوریا لە سەر ڕێگای مازیریب لە ڕۆژئاوای درعا کۆنترۆل بکەنەوە.

هەروەها هێزە چەکدارەکان لە دەروی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی درعا زیاتر لە ١٥ سەربازی سوپای سوریایان بەدیل گرتووە و دەستیشیان بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی و تانکێکی هێزەکانی سوریادا گرتووە.
لە ئێستادا پێکدادانی زەمینی و تۆپخانەیی ناو بە ناو لە ناوچەکەدا بەردەوامە.

هەندێک هەواڵی پشتڕاستنەکراو ئاماژە بە کۆبوونەوەیەکی بەرپرسانی باڵای سوپای سووریا و شاندێکی ئەمنی بە بەشداری ئەفسەرانی ڕووسیا لە شارۆچکەی بەسرا ئەلشام لە ڕۆژهەڵاتی درعا دەکەن. چاوەڕوان دەکرێت لە کۆبونەوەکەدا دوا ڕووداوەکان و بارودۆخی پارێزگای درعا تاوتوێ بکرێت.

وەک دەوترێت تا ئێستا هەشت سەربازی سوپای سووریا لە پێکدادانیان لەگەڵ هێزە چەکدارەکان لە پارێزگای درعا گیانیان لەدەستداوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *