شاندی سیاسی تاڵیبان بە سەرۆکایەتی مەلا عەبدولغەنی بەرادەر گەیشتە چین
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شاندی سیاسی تاڵیبان بە سەرۆکایەتی “مەلا عەبدولغەنی برادەر” گەیشتە چین و لەلایەن “وانگ یی” وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشوازیان لێکرا.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: شاندی سیاسی تاڵیبان بە سەرۆکایەتی “مەلا عەبدولغەنی بەرادەر” گەیشتە چین و لەلایەن “وانگ یی” وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پێشوازیان لێکرا.
بە پێی هەواڵەکان لە کۆبوونەوەی نێوان هەر دوو لایەن باس لە کێشەکانی ئاشتی لە ئەفغانستان و پەیوەندیەکانی دوو لایەنانە کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەفغانستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە چین پێشتر حکومەتی ئەفغانستانی لەو گەشتە ئاگادار کردووەتەوە. هەروەها ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەفغانستان پێشبینی دەکات ” حکومەتی چین ڕۆڵێکی بەنرخ بگێڕێت لەبەهێزکردنی کۆدەنگی هەرێمی و خستنەسەر فشاری نێودەوڵەتی لەسەر تاڵیبان بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی و راگەیاندنی ئاگربەست و دەستەبەرکردنی ئاشتی و کۆتایی هێنان بەبوونی تیرۆریستانی بیانی لەئەفغانستان “.
لێدوانەکان