شەڕی ناوخۆیی هەزارێکان لە بێهسودی ئەفغانستان

پێنجشەممە 29 ته‌مموز 2021 - 00:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=2836

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە هۆی ناکۆکی لەنێوان عەبدولغەنی عەلیپوور و موحەممەد مۆحەقق لەسەر کۆنترۆلی ناوچەکانی شارۆچکەی بێهسود لەوانە “کوتل مەلا یەعقوب”, گروپەکانی هۆزی هەزارێ ئاڵۆزی لە نێوانیاندا دروست بوو.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: بە هۆی ناکۆکی لەنێوان عەبدولغەنی عەلیپوور و موحەممەد مۆحەقق لەسەر کۆنترۆلی ناوچەکانی شارۆچکەی بێهسود لەوانە “کوتل مەلا یەعقوب”, گروپەکانی هۆزی هەزارێ ئاڵۆزی لە نێوانیاندا دروست بوو.

دوای هێرشەکانی تاڵیبان بۆ پارێزگاکانی مەیدان وەردەک و غزنی، هێزە جەماوەرییەکانی سەر بە موحەممەد مۆحەقق بە شێوەیەکی فراوان لەم ناوچانەدا ئامادەبوون و پاراستنی ئاسایشی بەشێک لەو ناوچانە لەوانە “کوتل مەلا یەعقوب” لە رێگای مەیدان شەهر-پەنجا ـیان گرتە ئەستۆ. ئەم بابەتە بووەتە هۆی دروستبوونی کێشە لەنێوان ئەو گروپە و هێزەکانی سەر بە عەبدولغەنی عەلیپور، لەئێستادا هەر دوو گروپەکە لەو ناوچەیە جێگیر کراون و ئەگەری پێکدادان لە نێوانیاندا هەیە.

لە ڕۆژانی ڕابردوودا گەورەکانی شاری بێهسودیش دوای کۆبوونەوەیان لە خوێندنگای فەیزییە، داوای کۆتایی هێنان بە ئاڵۆزییەکان و چۆڵکردنی “کوتل مەلا یەعقوب”یان کردەوە کە لەلایەن هەردوولاوە هیچ لەبەرچاو نەگیراوە.

ئەوەی جێگای ئاماژەیە دوری کوتل مەلا یەعقوب لەگەڵ هێڵەکانی پێشەوەی ململانێ لەگەڵ تاڵیبانە بەڵام ئەم دۆڵە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەدا، بۆیە هێزەکانی سەر بە موحەممەد مۆحەقق هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی دەدەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *