هێرشە درۆنییەکانی ئازەربایجان لە سنووری نەخجەوان

یەکشەممە 25 ته‌مموز 2021 - 02:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=2787

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی “بەیرەقدار”ی ئازەربایجان پێگەکانی هێزە ئەرمینیەکانیان لە ناوچەی “یراسخ” لە سنووری نەخجەوان و ئەرمینیا کردۆتە ئامانج.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی “بەیرەقدار”ی ئازەربایجان پێگەکانی هێزە ئەرمینیەکانیان لە ناوچەی “یراسخ” لە سنووری نەخجەوان و ئەرمینیا کردۆتە ئامانج.

بە گوێرەی زانیارییە مەیدانییەکان درۆنەکانی بەیرەقداری سوپای ئازەربایجان کە دروست کراوی تورکیایە، چەند ئامانجێکیان لە “یراسخ”ی پارێزگای ئارارات کە هاوسنوورە لەگەڵ “سدرک”ی نەخجەوان بۆردومان کردووە.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی ئەرمینیا رایانگەیاندووە، درۆنێکی سوپای ئازەربایجان کە سنووری ئەو وڵاتەی بەزاندووە، تێکشکێنراوە.

شایانی باسە ئەم ئاڵۆزییانە دوای پێکدادانەکانی سنووری ڕۆژی رابردووی “کلبجر” و “گیغارکونیک” دێت کە لە نێوان هێزەکانی ئەو دوو وڵاتە ڕووی دا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *