هێرشێکی دیکەی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر گروپی ئەلشەباب

یەکشەممە 25 ته‌مموز 2021 - 02:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=2782

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: باڵافڕەکانی ئەمریکا لە ڕۆژی هەینی پێگەکانی گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب ـیان لە شارۆچکەی قیکاد لە ئەیالەتی “جلمدج” بۆردومان کردەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: باڵافڕەکانی ئەمریکا لە ڕۆژی هەینی پێگەکانی گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب ـیان لە شارۆچکەی قیکاد لە ئەیالەتی “جلمدج” بۆردومان کردەوە.

بە پێی راگەیێندراوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، هێرشە درۆنییەکەی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی گروپی ئەلشەباب دوای هێرشی ئەو گروپە بۆ سەر هێزەکانی حکومەتی سۆماڵیا لە شارۆچکەی قیکاد ئەنجام دراوە.
ئەمە دووەمین هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر پێگەکانی گروپی تیرۆریستی ئەلشەبابە کە لە ماوەی دەست بەکاربوونی ئیدارەی بایدن ئەنجام دەدرێت کە دوای شەش مانگ ڕاگرتنی دەستی پێ کردوەتەوە.

ئەمریکا ٦٣ هێرشی ئاسمانی لە ساڵی ٢٠١٩ و هەروەها نزیکەی ٥٣ هێرشی ئاسمانی لە ساڵی ٢٠٢٠ بۆ سەر پێگەکانی گروپی ئەلشەباب ئەنجام داوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *